ئەردۆغان: رووسیا بۆ ئێمە دۆستێکی متمانەپێکراو و دابینکارێکی گرنگی گازی سرووشتییە
5 ساڵ لەمەوپێش
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا، ئاشکرایکرد پرۆژەی تەوژمی تورک کە لە سێ بەش پێکدێت و بریتیین لە هەریەک لە بەشەکانی وشکایی رووسیا، دەریایی رووسیا و وشکایی تورکیا، لە دوای تێستکردنی لە ساڵی ٢٠١٩دا، ئامادە دەبێت بۆ بەکارهێنان.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشدارییکردنی لە "رێورەسمی تەوابوونی بەشی ناو دەریای تەوژمی تورک" وتارێکی پێشکەشکرد و وتی "كۆبووینه‌ته‌وه بۆ گه‌واهیدان له‌سه‌ر هه‌نگاوێكی دیكه‌ی نوێ كه نراوه له بواری هاریكاری وزه وه‌ك باسكردنێك له‌و ئاسته باڵایه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و رووسیای پێگه‌یشتووه".
هەروەها وتی "به ته‌واوكردنی ئه‌و به‌شه‌ی هێڵی بۆری غازی سروشتی ته‌وژمی توركی كه به نێو ده‌ریادا تێده‌په‌ڕێت و گه‌یشتنی به وڵاته‌كه‌مان، ئه‌مڕۆ له خۆشیه‌كی جیاوازدا ده‌ژین".
پرۆژه‌کە له 2014دا دەستیپیکردوەو له سێ به‌ش پێك دێت به‌شی وشكایی رووسیا، به‌شی ده‌ریایی و به‌شی وشكایی توركیا بریارە له 2019دا ئاماده ده‌بێت بۆ به‌كارهێنان.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌شكرد له‌و به‌شه‌ی پرۆژه‌كه‌دا كه به ده‌ریادا تێده‌په‌ڕێت و ته‌واوبووه دوو هێڵی بۆری به‌درێژایی 930 كم به‌شێوه‌یه‌كی هاوته‌ریب و له قوڵایی دوو كم دانراون و، له‌و به‌شه‌ی هێڵه‌كه ده‌گات به وشكایی له تێرمیناڵی كییكۆی كاره‌كان به‌وپه‌ڕی خێرایی به‌رده‌وامی هه‌یه.
ئەردۆغان جەختی لەوەشکردەوە کە پرۆژەی تەوژمی تورک کە ساڵانە ٣١ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن مەتر سێجا گازی سرووشتیی دەگوازێتەوە، تەنها بۆ وڵاتەکەیان وتی "بەڵکو بۆ دراوسێکانمان و بۆ ناوچەکەیان سوودی زۆری هەیە و پلانمان وایە لانیکەم نیوەی ئەو گازە سرووشتییەی لەو پرۆژەیەوە دێت، بگەیەننە ئەورووپا."
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشدا کە ھەماھەنگی تورکیا لەگەڵ رووسیا بە شێوەیەکی گشتگیر بەڕێوەدەچێت و لە پاڵ پڕۆژەی تورک ئاکم، پێکەوە لەگەڵ رووسیا بەردی بناغەی پڕۆژەی ناوەندی ھێزی ناوەکی ئاککیو-یان داناوە.
ئەردۆغان لە کۆتایی وتارەکەیدا وتیشی "لێرەوە زۆر زۆر سوپاسی بەڕێز پوتین و شاندەکەی دەکەم بەھۆی پشتیوانیان لە پڕۆژەی تورک ئاکم بۆ ئەوەی بگاتە ئەو ئاستە.پێموایە ھەماھەنگییمان لەگەڵ پوتین و گەلی رووسیا دەبێتە ھۆکاری دەستپێکردنی پڕۆژەی گەورەتر بۆ وڵاتەکەمان".