ئیدارەی گەرمیان دەیان دۆنم زەوی لە وەبەرهێنەران وەردەگرێتەوە
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند زەوی لەو وەبەرهێنەرانە وەردەگرنەوە کە ماوەی پێنچ سالە پێیان دراوە بە مەبەستی پرۆژەی پیشەسازی بەڵام کاریان تێدا نەکردوە.
"به ئامانجی ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ دانیشتوانی سنووره‌كه‌و هه‌روه‌ها بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازی و خزمه‌تكردن به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی
ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت کە لیژنه‌ی گه‌شه پێدان و پشتگیریی پڕۆژه پیشه‌سازییه‌كان بڕیاریدراوە به‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی زەوی وەبەرهێنەران لە ناوچه‌یەکی 100 دۆنمی تەرخانکراو بۆ پرۆژه‌ی پیشه‌سازیەکان له‌و كه‌سانه‌ی کە زه‌وییه‌كانیان وه‌رگرتووه‌و هیچ پرۆژه‌یه‌كیان تیایدا ئه‌نجام نه‌داوه.
له‌ساڵی 2013 ه‌وه له‌ڕوبه‌ری 100 دۆنمه‌كه زه‌وی دراوه‌ته ئه‌وكه‌سانه‌ی كه داوایانكردووه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی پیشه‌سازی تیایدا، به‌ڵام تائیستا زۆربه‌ی زۆری ئه‌وكه‌سانه‌ی زه‌وییه‌كانیان وه‌رگرتووه هیچ پرۆژه‌یه‌كیان ئه‌نجام نه‌داوه.
ئیدارەی گەرمیان دەلێت "هاوكات بڕیاردرا پاش وه‌رگرتنه‌وه‌ی دیسان زه‌وییه‌كان دابه‌شبكرێته‌وه، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی زه‌وییه‌كه وه‌رده‌گریت پاش جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی وه‌رگرتنی زه‌وییه‌كه له‌ماوه‌ی ته‌نها مانگیكدا پڕۆژه پیشه‌سازییه‌كه‌ی تێدا به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت".