ژمارەیەک هاوڵاتی لە گوندەکەی کۆچەر بیرکار دەستگیرکران

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ژمارەیەک هاوڵاتی لە گوندێ نێی سەر بە شاری مەریوان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە گیران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .

لە درێژەی دەسبەسەر کردنی دانیشتوانی گوندی "نێ"ی مەریوان، هاوڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەو گوندە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ بە ناوی محەممەد دادڕەسی تەمەن ٣٣ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەرکرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە پاش دەسبەسەر کردنی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

هێزەکانی ئیتلاعات بەبێ پێدانی هۆکارێکی ڕوون هەوڵی دەسبەسەر کردنی ئەو هاوڵاتییە کوردەیان داوە.

هەروەها شەوی یەکشەممە لاوێکی تری تەمەن ٢٢ ساڵ بە ناوی "سەڵمان ئەفرا" لە گوندی نێ دسبەسەر کرا، بەم پێیەش لە ماوەی مانگێکدا، ئەمە پێنجەمین هاوڵاتییە خەڵکی ئەو گوندەیە کە دەسبەسەر دەکرێت.

هەر ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ بڕیار کاوە، تەمەن ٢٥ ساڵ کە لە ٢٦کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر دەسبەسەر کرابوو، بە شیوەیەکی کاتیی ئازادکرا، ئەوەش پاش دانانی بارمتە تا بەڕێوەچوونی دادگاییەکەی.

گوندی نێ شوێنی لەدایکبوونی پرۆفسۆر "فەرەیدوون درخشانی" ناسراو بە کۆچەر بیرکارە کە ئەمساڵ توانیخەلاتی فیلدز بەدەستبێنێت کە بەناوبانگترین خەڵاتی جیهانییە لە بواری بیرکاریداو هاوتای خەلاتی نۆبڵە.

بدوای وەرگرتنی خەڵاتەکە کۆچەر بیرکار وتی "ھیوادارم بەم خەڵاتە، بتوانم بزەیەک بخەمە سەر لێوی ٤٠ ملیۆن کورد"

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار