هەندێک سەرکردەی یەکێتی دژی داخستنی بارەگاکانی تەڤگەرن

ئارێز عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تیى یه‌کێتى بۆ هاوڵاتی: ناهه‌قى به‌رانبه‌ر ته‌ڤگه‌ر ده‌کرێت ئه‌گه‌ر بێ هۆ مۆڵەتیان پێنه‌درێت

5 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

بیروڕای جیاواز لەناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەریهەڵداوە سەبارەت بە بڕیاری داخستنی تەڤگەری ئازادی کوردستان لەلایەن قوباد تاڵەبانی جیگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.

تەڤگەری ئازادی کە حزبێکی دامەزراوە لە هەریمی کوردستان، بە پاساوی نەبوونی مۆڵەتی یاسایی لە لایەن قوباد تاڵەبانیەوە بڕیاری داخستنی دراو هیزەکانی ئاسایشیش بریارەکەیان جێبەجێ کرد، بەڵام ئەم بریارە لەناو هەندێک لە سەرکردایەتی یەکێتی پاڵپشتی ناکرێت.

ئارێز عهبدوڵا، ئهندامى سهرکردایهتى یهکێتى بۆ هاوڵاتی وتی «داوا له حکومهت دهکهین یان مۆڵهتیان پێ بدات یا هۆکارى مۆڵهت پێنهدانهکهیان پێ بڵێت و بۆ خهڵکى ههرێمى کوردستانى رونبکاتهوه، ئهگهر ههروا مۆڵهت نادهن به تهڤگهرى ئازادى ئهوه ناههقیه، دهبێت تهڤگهریش رێز له یاسا و رێساکانى ههرێمى کورستان بگرێت و بهخۆیاندا بچنهوه«.

ههفتهى رابردوو بارهگاکانى تهڤگهرى ئازادى بۆ کۆمهڵگاى کوردستان نزیک له پارتى کرێکارانى کوردستان (پهکهکه) له پارێزگاى سلێمانى و ههڵهبجه داخران، ئەو حزبە لە حکومەتی عیراق مۆلەتی وەرگرت کە بەشداریی هەڵبژاردنەکانی عێراق بکات و کاندیدێکیان بۆ پەرلەمان سەرکەوت، بەڵام لە هەریمی کوردستان مۆڵەتیان پێنادرێت.

چهند ئهندامێکى سهرکردایهتى یهکێتى و کادرى پێشکهوتووى ئهو حزبه لاپهرهى کۆمهڵایهتى خۆیان نیگهرانییان بهرانبهر به بڕیارى داخستنى بارهگاکانى تهڤگهرى ئازادى دهربرى وا پیشاندرا که بهشێک له سهرکردایهتیان لهگهڵ داخستنى بارهگاکانى تهڤگهردا نهبن، بهپێى بهدواداچونى هاوڵاتی سهرجهم ئهو کهسانه لهلایهن تورکیاوه تۆمهتبار کراون به هاوکارى کردنى ئهو حزبه.

ئاریز عەبدوڵا ئاماژە بەوەدەکات کە «لابهلا» پێیوتراوه نەچیت بۆ تورکیا تەنانەت به ترانزێتیش.

ئەوەش لەکاتیکدایە بڕیارەکەی قوباد تاڵەبانی وەکو جیگری سەرۆکی حکومەت لەسەر یەکێتی کراوەتە ماڵ و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا روبەڕووی رەخنەی زۆر بوونەتەوە.

ئارێز عهبدوڵا وتی «مهسهلهکه پهیوهندى به حکومهت و یاساوه ههیه نهک بهیهکێتیهوه بێت، پێشتر یهکێتى بهوه تۆمهتبار کرا که یاساى حزبه سیاسیهکان جێبهجێ ناکات که تهڤگهر مۆڵهتى پێنهدرابوو بارهگاو کارو چالاکیان ههبوو».

هەروەها وتی «ناکرێت یهکێتى و پارتى و لایهنهکانى تریش بچنه ژێر فشارى سیاسهتى تورکیاوه، چونکه ئهگهر شتێک و داواکاریهکیان بۆ جێبهجێ بکرێت داواکارى ترى بهدوادا دێت و لێى ناوهستن، سنورى داخوازى تورکیا سنورى سرینهوهى کورده لهسهر خاکى کوردستان».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار