تەقەکەرەکە چۆن گەیشتە ژوورەکەی دکتۆر کەمال؟

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

مهلیحه نورى تهمهن 54 ساڵ ڕۆژى سێشهممه وهک ههر کاتێکى دیکهى ئاسایی بهرهو نۆرینگهکهى دکتۆر کهمال ئهحمهد سهعید لهشهقامى ئۆرزدى سلێمانى بهڕێکهوت، بۆ ئهوهى کچهکهى ببینێت که 15 ڕۆژ لهمهوبهر نهشتهرگهریی بۆ کردووه، بێئاگا لهوهى ئهو پزیشکه رۆژێک پێشتر تهقهى لێکراو لهناو نۆرینگهکهیدا بریندار کرا.

کاتێک مهلیحه گهیشته بهردهم نۆرینگهکهى بینى داخراوه، وتی «لهو کاتهدا یهکسهر دڵم بۆ ئهوهچوو شتێک روویدابێت، به کچهکهم وت تۆ بڵێى کهسى نزیکى نەمردبێت، تا چومه خوارهوهو لهکهسێکم پرسى، وتیان تهقهى لێکراوهو برینداره«.

پێدانى ههواڵى برینداربوونى ئهو پزیشکه مهلیحهى تاساند، «بهداخهوه پزیشکێکى ئاوا دڵسۆز بههۆى ههر هۆکارێکهوە بێت، تهقهى لێدهکرێت».

مەلیحە بەنیگەرانی لەبەردەم دەرگای نۆرینگە داخراوەکەیدا کز کز دانیشتبوو، هەندێک جار لە پەنجەرەکەوە سەیری ژورەوەی دەکردو لەو خوێنە ڕژاوەی دکتۆر کهمال ئهحمهد سهعیدی دەڕوانی کە زەوی هۆڵ و راڕەوی نۆرینگەکەی نەخشاندبوو.

ئێستا ئهو ژنه ڕۆژ دهژمێرێت بۆ ئهوهى ئهو پزیشکه چاکبێتهوهو بچێتهوه نۆرینگهکهى، تا بتوانێت سهردانى بکاتهوه، چونکه بهوتهى خۆى زۆر سودیان لهچارهسهرهکانى وهرگرتووه «زۆر پزیشکێکى لهسهرخۆ بوو، شایانى ڕێزلێنان بوو، نهک تهقهلێکردن».

ئێوارهى دووشهممهی رابردوو دکتۆر کهمال ئهحمهد سهعید پسپۆڕى نهشتهرگهری گشتیى لهکاتێکدا سهرقاڵى بینینى نهخۆش بوو لهنۆڕینگهکهى لهشهقامى ئۆرزدى سلێمانى لهناو ژورهکهى خۆیدا بهچهکى بێدهنگ بریندارکرا و دواتر گهیهنرایه نهخۆشخانهو نهشتهرگهریی بۆ ئهنجامدرا.

تەقەکەرەکە سەرەتا وەکو نەخۆشێک چۆتە ژوورەوە، بەپێی قسەی شایەتحاڵەکان، تەقەکەرەکە وەکو ئەو خەڵکە لەسەرەدا وەستاوەو تا نۆرەی هاتووەو دواتر چۆتە ژوورەوەو بەدەمانچەی بێدەنگ سێ فیشەکی ناوە بەپزیشکەکەوە.

یاد نهقشبهندى وتهبێژى تهندروستى سلێمانى وتى «به پهله لهلایهن تیمێکى نهشتهرگهرییهوه، نهشتهرگهرى بۆ کرا، دواى ئهوه برایه چاودێرى وردى نهخۆشخانهى فێرکارى».

دواى ئهنجامدانى نهشتهرگهریی، پزیشکهکه گوازرایهوه نهخۆشخانهى فاروقى ئههلى. لهئێستادا لهو  نهخۆشخانهیه لهلایهن تیمێکى پزیشکى سێ کهسییهوهو بهسهرپهرشتى دکتۆر قهلهندهر چاودێرى تهندروستى دهکرێت.

تیمه پزیشکییهکه ئامادهنهبوون هیچ زانیارییهک لهبارهى تهندروستى ئهو پزیشکهوه بدهنه هاوڵاتی، بهڵام بهوتهى بهرپرسانى تهندروستى سلێمانى دواى ئهنجامدانى نهشتهرگهریی بۆى تهندروستى ئهو پزیشکه جێگیره.

وتهبێژى تهندروستى سلێمانى وتى «بهخۆشحاڵیهوه هیچ کام لهفیشهکهکان زیانى واى پێنهگهیاندووه، بهڵام لهبهر ئهوهى خوێنى زۆرى لێ رۆیشتووه، توشى لههۆشچوون بووه، دهبێت بزانین ئایا زهرهر بهمێشکى گهیشتووه یان نا دوایى دهردهکهوێت و تائێستا لهژێر چاودێرى پزیشکیدایه«.

بهپێی ئامارهکانى ڕێکخراوهکانى تایبهت بهپزیشکان، لهماوهى ئهمساڵدا ئهمه سێیهم حاڵهتى هێرشکردنه سهر پزیشکه لهههرێمى کوردستان.

خاڵس قادر وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى وتى «یاساى پاراستنى پزیشکان لهعێراق دهرچووه بهڵام به باشى نهچووهته بوارى جێبهجێکردنهوه، بۆ ئهوهى پارێزراو بن».

وتیشى «ههموو یاسایهک بۆ ئهوهى جێبهجێ بکرێت پێویسته له ئهنجومهنى وهزیران بڕیارى لهسهر بدرێت و بهرزبکرێتهوه بۆ پهرلهمان، بهدڵنیاییهوه ئهم جاره ئهو یاسایه لهپهرلهمان بڕیارى لهسهر دهدرێت و کارى پێدهکرێت بۆ پاراستنى ژیانى پزیشکان».

تهقهکردن لهو پزیشکه ناسراوهى سلێمانى کاردانهوهى لێکهوتهوهو ڕێکخراوهکانى تایبهت بهپزیشکان و مامۆستایان و خوێندکارانى زانکۆ له بهشه پزیشکییهکان خۆپیشاندانیان ئهنجامداو داواى دهستگیرکردنى تۆمهتبارهکهیان کرد.

تهها مهحوى نهقیبى سهندیکاى پزیشکان لهسلێمانى وتى «ئهمه یهکهمجاره لهنۆرینگهکاندا بهو شێوهیه ژیانى پزیشک و نهخۆشهکانیش بخرێته مهترسیهوه، ئهمه ترس و دڵهڕاوکى دروستدهکات لهناو پزیشکهکاندا که پێویستیان به ئهمان و هێمنییه بۆ چارهسهرى نهخۆش لهو شوێنهى کارى تێدا دهکات».

وهک کاردانهوهیهک بهرانبهر ئهو رووداوه، ڕۆژى سێشهممه پزیشکهکانى سلێمانى نۆرینگهکانیان داخست.

نۆرینگهکهى دکتۆر کهمال له شهقامى ئۆرزدى سلێمانى لهناو بینایهکدایه، که زۆر نۆرینگهى ترى تیدایه، بهڵام بههۆى کۆنى بیناکهوه کامێراى چاودێرى تێدا نییه و تهنیا ئهو کامێرایانه نهبێت که لهدهرهوهى بیناکهدان.

نۆرینگهکهى بهداخراوى دهبینراو  ئاسهوارى خوێن لهبهردهم ئهو کورسیانهى که نهخۆش لهپشت دهرگاکهوه چاوهڕوان دهکات  دهبینرێت.

شاهۆ کەکارمهندی سهنتهرێکی شیرى منداڵانەو لەبهرامبهر نۆرینگهکهى دکتۆر کهمالدا رۆژانە دەوام دەکات، وتى «لهڕۆژى رووداوهکه هیچ شتێکى نا ئاسایى نهبوو که ههستى پێبکهین، چونکه دهمانچهکهش بێدهنگ بووه، بهڵام ئهوهمان بینى که هێنایانه خوارهوه خوێنى لێدهڕۆیشت».

وتیشى»بهپێی قسهى خهڵک وتراوه که ئهو کهسه لاى سکرتێرهکه وهرهقهى بڕیوه و چاوهڕێی کردووه تا سهرهى گهیشتووه و چووهته ژورهوه«.

لەکاردانەوەی ئەو کارەدا ئەنجومەنی باڵای سەندیکای پزیشکان لقی سلێمانی بڕیاریدا، بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر سەرجەم نۆرینگە تایبەتەکانیان دابخرێت ئەوەش وەکو کاردانەوەیەک بەرامبەر تەقەکردن لەپزیشکێکی شارەکەو و بریندارکردنی بەخەستی.

کاتێک پەیامنێری هاوڵاتی سەردانی ئەو باڵەخانەیەی کرد کە نۆرینگەکەی دکتۆر کەمالی لێیە، بینی سەرجەم نۆرینگەکان داخراون.

ناڕەزایەتی پزیشکان تەنها سلێمانی نەگرتەوە، بەڵکو لەچەندین شاری تردا پزیشکان دەستیاندایە ناڕەزایەتی و مانگرتن لەبەرامبەر تەقەکردن لە دکتۆر کەمال.

دکتۆر کهمال تهمهنى 56 ساڵهو لهشهقامی ئۆرزدی سلێمانى نۆرینگهى ههیه.

دکتۆر کهمال لهساڵی  1962 له دایکبووهو لهساڵی 1986 بڕوانامهى پزیشکی گشتیى لهزانکۆى بهغدا بهدهستهێناوه.

دکتۆر کهمال پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتیهو وانهبێژه لهکۆلێژى پزیشکی زانکۆى سلێمانى.

وهکو پزیشکى نهشتهرگهری گشتى لهنهخۆشخانهى فێرکاری سلێمانى کاری کردوه، جێگری سهرۆکى بهشی نهخۆشیهکانى ژنان و منداڵبوون بووه لهساڵی 2001

سهرۆکى بهشی توێکاری و زانستى کۆرپهلهزانی بووه لهساڵى 2003.

ئهندامى چهند رێکخراوێکى پزیشکیه لهکوردستان و عێراق و ئهمهریکا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار