په‌رله‌مانى عێراق له کۆبوونه‌وه‌دایه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بۆ تاوتوێکردنى چه‌ند ته‌وه‌رێک ده‌ستیپێکرد.
به‌پێی کارنامه‌ى دانیشتنه‌که که‌سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان بڵاویکردووه‌ته‌وه، له دانیشتنه‌که‌دا ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتاران سوێندى یاسایی ده‌خۆن.
ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى دانیشتنه‌که تایبه‌ته به خستنه‌ڕووى چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ک که له‌خولى پێشوودا ده‌نگیان له‌سه‌ر دراوه، هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌ک پێکده‌هێنرێت بۆ لێکۆڵینه‌وه له گرێبه‌سته‌کانى وه‌زاره‌تى کاره‌با.
بڕیاربوو له دانیشتنى ئه‌مڕۆدا پرسی ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌شت کاندیده وه‌زارییه بخرێنه ده‌نگدانه‌وه که هێشتا متمانه‌یان پێنه‌دراوه، دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان له دانیشتنى سێ شه‌ممه‌دا نه‌یتوانى ئه‌و پرسه یه‌کلایی بکاته‌وه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار