ئه‌ندامانى ئۆپێک له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت رێکنه‌که‌وتن
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پاش کۆبونه‌وه‌یه‌کى دورودرێژى ئه‌ندامانى رێکخراوى ئۆپێک رێکه‌نه‌که‌وتن له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت.
ئه‌مڕۆ له ڤییه‌نا کۆبونه‌وه‌ى رێکخراوى ئۆپێک به ئاماده‌بونى وه‌زیرانى وزه‌ى وڵاتانى ئه‌ندام له‌و ری:َخراوه ئه‌نجامدراو بریاربوو گفتوگۆ بکه‌ن له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ى ملیۆنێک بۆ ملیۆنێک و 400 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه، به‌ڵام نه‌گه‌شتنه ئه‌نجام و بریاره سبه‌ى کۆبونه‌وه‌یه‌کى دیکه ئه‌نجام بده‌ن.
عێراق وه‌ک دووه‌م وڵاتى هه‌نارده‌ى نه‌وت له‌نێو رێکخراوه‌که‌دا ئاماده‌یى خۆیان نیشاندا بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت، تا نرخى نه‌وت جێگیر بکرێت له‌جیهاندا له‌کاتێکدا که نرخى نه‌وتى برێت که‌متره له 60 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک.
سامر غه‌زبان، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له دواى ته‌واوبونى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى رێكخراوى ئۆپێک ته‌نها وتى" گه‌شبینین بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه رێکه‌وتن.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که رێکخراوى ئۆپێک چاوه‌رێى به‌شدارى نوێنه‌رى روسیا(وه‌زیرى وزى روسیا)یه بۆ ئه‌وه‌ى له ڤیه‌ننا به‌شداریان له‌گه‌ڵ بکات و روسیاش به‌شێک له هه‌نارده‌ى نه‌وته‌که‌ى که‌مبکاته‌وه.
له‌ماوه‌ى دوو مانگى رابردودا نزیکه‌ى له‌سه‌دا 30 نرخى نه‌وت دابه‌زیوه له‌کاتێکدا که نرخى نه‌وتى برێنت گه‌شته نزیکه‌ى 80 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک.