وه‌زیرى ته‌ندروستى زانیارى نوێ له‌سه‌ر هێرشبه‌ره‌که‌ى سه‌ر پزیشکه‌که ئاشکرا ده‌کات
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ته‌ندروستى باس له هێرشبه‌رى روداوى ته‌قه‌کردن له پزیشکه‌که‌ى شارى سلێمانى ده‌کات و ده‌ڵێت:"ئه‌و که‌سه پێشتر نه‌خۆشى پزیشکه‌که بووه".
رێکه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم رایگه‌یاند:" ئه‌و که‌سه‌ى له‌و روداوه‌دا ته‌قه‌ى له دکتۆر (که‌مال ئه‌حمه‌د) کرد له نۆرینگه‌که‌ى خۆى له شه‌قامى ئۆرزدى شارى سلێمانی، نه‌خۆشى خۆى بوه و پاساوه‌که‌ى ئه‌وه بوه به‌هۆى نه‌شته‌رگه‌رییه‌کى پزیشکه‌که‌وه توشى نه‌خۆشى دیکه بووه".
ئێواره‌ى رۆژى سێى کانونى یه‌که‌مى 2018 له شه‌قامى ئۆرزیباک که‌سێک به ده‌مانچه ته‌قه‌ى له دکتۆر که‌مال ئه‌حمه‌د سه‌عید کرد و به سه‌ختى بریندار بوو، به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوه پزیشه‌که‌کانى سلێمانى بۆ 24 کاتژمێر مانیانگرت.
ئه‌مڕۆ هاوسه‌رى ئه‌و تۆمه‌تباره ئاشکراى کرد که دکتۆر که‌مال به هۆى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌وه بۆ هاوسه‌ره‌که‌ى بۆته هۆى توشبوونى به نه‌خۆشیه‌کى قورس و ئه‌وش له تۆڵه‌ى ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه و ئه‌و کاره‌ى ئه‌نجامداوه.