دادگاى تورکیا سزاى زیندانى بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ و شه‌ش مانگ به‌سه‌ر سرى سوره‌یا ئۆنده‌ر سه‌پاند
سرى سوره‌یا و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دادگاى تورکیا سزاى سێ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانیى به‌سه‌ر سرى سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتارى پێشووى پارتى دیموکراتى گه‌لاندا سه‌پاند.
دادگاى سزاکانى ئیسته‌نبوڵ که سزاکه‌ى په‌سه‌ند کرد، تۆمه‌تى "پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ رێکخراوى تیرۆریستی" داوه‌ته پاڵ ئۆنده‌ر که پێشتر ئه‌ندامى وه‌فدى ئه‌و وه‌فده بوو که له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتیدا سه‌ردانى گرتووخانه‌ى ئیمرالییان ده‌کرد بۆ بینینى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌رى زیندانیکراوى پارتى کرێکارانى کوردستان.
سرى سوره‌یا ئۆنده‌ر دواى بڕیاره‌که، چووه دادگاى کۆجائه‌لى و له‌وێ کاره‌کانى خۆى راییکرد. دواى هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یشى له دادگا رایگه‌یاند که خۆى راده‌ستى گرتووخانه‌ى کاندرا ده‌کات.
دواتر سرى سوره‌یا ئۆنده‌ر چووه گرتووخانه‌که و پێش ئه‌وه‌ى بچێته ژووره‌وه جه‌ختیکرده‌وه که سووره له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانى و وتی: "چیمان گوتبێت سوورین له‌سه‌ری، سڵاو له دۆستان ... ئاشتى و دیموکراسى سه‌رده‌که‌ون".