ترامپ: هێزه‌ر ناوێرت ده‌بێته باڵوێزى وڵاته‌که‌م له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا هێزه‌ر ناوێرت وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکاى بۆ پۆستى باڵیۆزى ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌ستنیشان کرد.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا به که‌ناڵى فۆکس نیوزى ڕایگه‌یاند" هێزه‌ر باشترینه و سه‌رده‌مانێکه له‌گه‌ڵماندایه و ماوه‌یه‌کى زۆریشه پشتگیریمان ده‌کات، له هه‌فته‌ى داهاتوه‌وه رێکاره‌کانى ده‌ستبه‌کاربوونى ده‌ستپێده‌که‌ین".
هێزه‌ر ناوێرت له مانگى تشرینى یه‌که‌مى ڕابردووه‌وه یه‌کێک بووه له بژارده‌کان بۆ ئه‌و پۆسته، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى نیکى هه‌یڵى باڵیۆزى ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌ستى له‌کارکێشایه‌وه به بێ ئه‌وه‌ى هۆکاره‌که‌ى ئاشکرا بکات.
ناوێرت، ته‌مه‌ن 48 ساڵه و له‌مانگى نیسانى ساڵى 2017 بووه وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا و پێشتریش له که‌ناڵى فۆکس نیوز پێشکه‌شکاربووه و وه‌ک ئه‌کته‌ریش پێشتر له چه‌ند فلمێکدا رۆڵى بینیووه.