795 دیلى بیانى داعش که لاى هێزه‌کانى په‌یه‌ده‌ن ته‌سلیمى وڵاته‌کانیان ده‌کرێنه‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌یان جار هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(په‌یه‌ده) داوایان له ئه‌مریکا و وڵاتان کردووه که چاره‌نوسى ئه‌و 795 دیله بیانه‌ى داعش بدرێته‌وه ده‌ست وڵاته‌کانیان که خه‌ڵکى 46 وڵاتى جیاوازن، وه‌زیرى به‌رگرى که‌نه‌داش ده‌ڵێت:" هه‌ر وڵاته‌و به‌پێى میکانیزمى خۆى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کات".
هارجیت ساجان، وه‌زیرى به‌رگرى که‌نه‌دا به که‌ناڵى سکاى نیوزى عه‌ره‌بی رایگه‌یاند:" چاره‌نوسى ئه‌و 795 دیله بیانییه‌ى داعش که له‌لاى هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتن، له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌کانیانه‌وه یه‌کلایى ده‌کرێته‌وه".
رۆژى پێنجشه‌ممه وه‌زیرانى به‌رگرى 13 وڵاتى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له‌کۆبونه‌که‌دا ئه‌و پرسه‌یان تاوتوێ کردووه.
که‌ناڵه‌که له‌زارى هارجیت ساجان، وه‌زیرى به‌رگرى که‌نه‌داوه له‌باره‌ى چاره‌نوسى ئه‌و دیله بیانیانه‌وه رایگه‌یاندوه"پێویسته هه‌ر وڵاتێک میکانیزمى تایبه‌تى خۆى له‌وباره‌یه‌وه بگرێته‌به‌ر".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که "هه‌وڵى زۆر دراوه زۆر دراوه بۆ دڵنیابون له‌وه‌ى ئه‌و ناوه‌ندانه‌ى ده‌ستگیرکردن که ئه‌و دیله بیانیانه‌ى تێدایه، له‌گه‌ڵ بنه‌ما رۆژئاواییه‌کاندا بگونجێن".
زۆرێک له‌و وڵاتانه‌ى دیله‌کان خه‌ڵکى وڵاته‌کانیانن خۆیان به‌دور ده‌گرن له وه‌رگرتنه‌وه‌یان، بۆیه وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریکا له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات ناتوانن تا ماوه‌یه‌کى زۆر ئه‌و دیلانه لاى خۆیان بهێڵنه‌وه.
هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(په‌یه‌ده) چه‌ند جار ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه که 795 دیلى بیانى داعشیان لایه ئه‌وه‌ش وێڕاى 584 ژنى بیانى چه‌کدارانى داعش که یه‌ک هه‌زارو 248 منداڵیان له‌گه‌ڵدایه و خه‌ڵکى 46 وڵاتى جیاجیاى جیهانن.