هه‌فته‌ى ئاینده پاره‌ى کارمه‌ندانى کۆمسیۆن دابه‌ش ده‌کرێت
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هه‌فته‌ى داهاتوو پاره‌ى کارمه‌ندانى سه‌ر سندوقه‌کانى ده‌نگدانى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى عێراق دابه‌شده‌کرێت.
به‌پێى نوسراوێکى نوسینگه‌ى هه‌ولێرى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان تیایدا لیستى ناوى ئه‌و بانکانه‌ى سنورى شاره‌که‌ى تێدایه که پاره‌ى کارمه‌ندانى سه‌رسندوقى ده‌نگدانى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى عێراق له مانگى ئایارى ئه‌مساڵ لێ دابه‌شده‌کرێت .
بریاره هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شکردنى پاره‌ى کارمه‌نده‌کان ده‌کرێت له‌سه‌رجه‌م پارێزگاکانى هه‌رێم.
به‌پێى نوسراوه‌که هه‌ر کارمه‌ندێکى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌توانێت له هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه له ڕێگاى ئه‌و بانکانه‌وه پاره‌ى ڕۆژى ده‌نگدانى هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى عێراق وه‌ربگرێت به‌پێى شوێنى نیشته‌جێبوونیان.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار