هه‌نارده‌ى یه‌ک ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه که‌مکرایه‌وه
چاوه‌روان ده‌کرێت نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت پاش رێکه‌وتنه‌که بگاته‌وه 70 دۆلار
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێکه‌وتنى رێکخراوى ئۆپێک له‌گه‌ڵ روسیا و وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ى رێکخراوه‌که گه‌شته رێکه‌وتنى کۆتایى و رۆژانه هه‌نارده‌ى یه‌ک ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه که‌مکرایه‌وه.
ئه‌ندامانى رێکخراوى ئۆپێک رۆژانه 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه که‌مده‌که‌نه‌وه‌و روسیا‌و وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ى ئۆپێکیش هه‌نارده‌ى 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه که‌مده‌که‌نه‌وه.
روسیا داواى له ئێران کردووه که ئه‌وانیش رۆژانه هه‌نارده‌ى نه‌وت که‌مکبه‌نه‌وه، به‌ڵام ئێران تا ئێستا ره‌زامه‌ندى نیشاننه‌داوه.
رێکخراوى ئۆپێک ماوه‌ى دوو رۆژه له ڤییه‌نا له‌کۆبونه‌وه‌ى به‌رده‌وامدایه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ناسه‌قامگیرییه‌ى له نرخى نه‌وتدا له جیهاندا هه‌یه رێگرى لێبکرێت، ئه‌وه‌ش به که‌مکردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى رۆژانه ده‌بێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌مریکا نیگه‌رانه له که‌مکردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت که نرخه‌که‌ى له‌سه‌دا 5 زیادى کردووه، به‌ڵام دواجار به‌هاوکارى روسیا هه‌نارده‌ى نه‌وت که‌مکرایه‌وه‌و نرخه‌که‌شى به‌رزبویه‌وه.
چاوه‌روان ده‌کرێت نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت پاش رێکه‌وتنه‌که بگاته‌وه 70 دۆلار.