دوا ئامارى تووشبوان به‌نه‌خۆشی به‌هۆى خواردنى قارچک گه‌یشته 18که‌س
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى ئه‌وه‌ى ئیواره‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه به‌رواری 6ى کانونى یه‌که‌مى 2018 به‌هۆى خواردنى قارچکه‌وه له ناحیه‌ى بیتواته سه‌ر به‌قه‌زاى رانیه ئه‌ندامانى دوو خێزان که‌ژماره‌یان 13 که‌سبوو ئه‌مڕۆش پێن که‌سى دیگه گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ى گشتى رانیه.
له راگه‌یه‌ندراوى ته‌ندروستى راپه‌ریندا ئاماژه به‌وه کراوه که ژماره‌یه‌ک هاوڵاتى تر که‌دانیشتووى ناحیه‌ى چوار قورنه‌و قه‌زاى رانیه‌بوون به‌هۆى خواردنى قارچکه‌وه بارى ته‌ندروستیان تیکچووبوو گه‌یه‌ندراونه‌ته هه‌مان نه‌خۆشخانه‌و چاره‌سه‌رى پیویستیانیان بۆکراوه‌و له‌ناونه‌خۆشخانه‌که داخڵکراون چاره‌سه‌رى پیویستیان بۆکراوه.
هاوکات، داواش له‌هاوڵاتیانى سنوره‌که ده‌که‌ن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک دوورکه‌ونه‌وه له‌خواردنى ئه‌و جۆره قارچکانه‌ى که‌له‌ده‌ره‌وه‌ى چاودێرى و رینماییه ته‌ندروستیه‌کانه‌وه ده‌خرێنه بازاره‌وه.