وێنه: پڕۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌ز کۆچى دوایى کرد
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر پرۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌ز له وڵاتى ئه‌ڵمانیا کۆچى دواى کرد پاش ته‌واوکردنى ته‌مه‌نى 85 ساڵى.
کورته‌یه‌ک له ژیاننامه‌ى پرۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌ز:
دکتۆر جه‌مال نه‌به‌ز له ساڵى 1933 له شارى سلێمانى له‌دایک بووه‌و سه‌ره‌تاى خوێندنى جگه له خوێندنى ئیسلامى، فه‌لسه‌فه‌و سیۆلۆجى و فیزیا و ماتماتیکى خوێندووه.
له‌نیوه‌ى یه‌که‌مى په‌نجاکانى ته‌مه‌نى سه‌ده‌ى رابردوو له زانکۆى به‌غدا فیزیا و ماتماتیکى خوێندووه.
له‌ساڵى 1962 چوه‌ته ئه‌ڵمانیا بۆ ته‌واوکردنى خوێندن و له‌زانکۆکانى میونغ وۆزبورگ و خوێندنى ئیسمى شێواى وانه وتنه‌وه‌ى خوێندووه.
له‌ساڵى 1967 بۆ 1970 له‌گه‌ڵ چه‌ند هاورێیه‌کیدا یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى خوێندکارانى کورد داده‌مه‌زرێنن.
پرۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌ز، زیاتر له په‌نجا ساڵه له‌تاراوگه ژیان به‌سه‌ر ده‌بات ،تا ئێستاش زیاتر له سه‌د کتێب وپێنج سه‌د لێکۆلینه‌وه‌و ووتارو بابه‌تى نووسیوه‌و سه‌دان کۆرو سمینارى ئه‌نجام داوه.