رۆتینی نووسینی هارۆکی موراکامی

5 ساڵ لەمەوپێش



ئا: شێرزاد هەینی

هارۆکی موراکامی نووسەری بەڕەچەلەک ژاپۆنی، ئەوەی رۆمانەکانی کراون بە زۆرتر لە پەنجا زمان، چەندان خەڵاتی بەرزی ئەدەبی لەسەرانسەری جیهان وەرگرتووە، دەڵێت من رۆژانە بەو جۆرە، بەو شێوەیە وەک خشتەی کارکردن دەنووسم.

کە ئەو دەچێتە سەر شوێنی دانیشتنەکەی، لەسەر هەمان رۆتین ئیش دەکات، ئەوەش وەک رۆمانەکەی بەو سرووتە تایبەتییە ناسراوە. هەموو ئەوە دەزانن. ئەو بەیانییان زوو سەعات چوار لە خەو هەڵدەستێت، بەو بەیانییە پێنج تا شەش سەعات دەنووسێت. بەوەش رۆژانە دە لاپەڕە دەنووسێت. بەر لەوەی رابکات، دە کیلۆمەترەکەی ببڕێت، دەنووسێت، یان بەر لە نووسین، مەلەوانی دەکات. ئەو گوتوویەتی: کە دەبمە نووسەر، لە خۆمەوە بڕیاردەدەم جوان و رێکوپێک بژیم: بەیانییان زوو لە خەو هەڵسم، ئێوارانیش زوو بخەوم، رۆژانەش مەشقی وەرزش بکەم. بڕوای تەواوم بەوە هەبووە، ئەگەر بمەوێ نووسەرێکی باش و سەرکەوتوو بم، دەبێ تەندروستییەکی باشم هەبێت.

کەسایەتی موراکامی بریتی بووە لە لوولەیەک، یان ئامرازێکی پەیوەندی. بۆیەش دەبێت ئەو ئامێرە بەردەوام باش و دروست و بەرهەمهێنەریش بێت. بەپێی ئاکار و رووکەشییەکانی و تەمەنە پەنجا ساڵییەکەی، باش و تەندروست دیارە، ژیانی ئاسوودەیە، ئەوەش دەبێتە مایەی شادمانییەکی قووڵ، بۆیەش تاقەتی نووسینی زۆری تێدایە.

لەسەر ئەو دۆخە دەڵێت: لەو رۆژانە جوان و شادمان دەژیم. کەواتە، ئەگەر لەو رۆژگارە بەردەوام بم، زۆرتر شادمان دەبم و ژمارەی لاپەڕەی نووسینەکانم زۆرتریش دەبن. نازانم چۆن خەڵکەکە، خوێنەران، تاقەتی ئەوەیان هەیە، کتێبە گەورەکانی من، لاپەڕە زۆرەکانم بخوێنەوە. بەڵام _بەبێ لووتبەرزی_ دیارە کەسایەتییەکی ناوداریشم هەیە، لەگەڵ ئەو رۆتینییە زۆرەش، وزەی زۆرم پێدەبەخشێت، تا بتوانم زۆرترین کورتە چیرۆک و بەرهەمی ریالیستی بنووسم. 

مۆراکامی لە خوێندنەوەی بەرهەمەکانی کە دەکرێنە ئینگلیزی تامی زۆر دەبینێت، وەک ئەوەی دەقێکی نوێ بخوێنێتەوە، لەسەر ئەوەیان دەڵێت:

دیارە وەرگێڕانی ئەو کتێبانەم ساڵێک یان دوو ساڵی دەوێت. لە کۆتایی وەرگێڕانەکە، بەڕاستی سەرەتاکەت لەبیردەچێتەوە و نازانیت باس لە چ دەکات. ئەو لەکاتی خوێندنەوەیان سەرکەش و پەرۆش لاپەڕەکان هەڵدەداتەوە، بۆیەش دەڵێت: باشە دەبێ دوایی چ رووبدات؟ لەناکاو وەرگێڕەکە تەلەفۆن دەکات و پرسیارێک دەکات: هارۆکی وەرگێڕانەکەت بە دڵە. منیش وەک ئەوەی خۆم دەقەکەم نەنووسیبێت، هیچم لەبیرنەماوە، پێی دەڵێم بەڕاستی تامم لە خوێندنەوەی بینی، زۆریش خۆش بوو! دەقێکی ناوازەیە، بۆ من نوێ بوو.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار