موچه‌ى شه‌هیدان و زیندانى سیاسى و به‌رکه‌وته‌ى کیمیایى و که‌مئه‌ندامى سه‌نگه‌ر ده‌کرێته یه‌ک ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار دینارى مانگانه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند که وابڕیاره مووچه‌ى مانگانه‌ى شه‌هیدان و زیندانى سیاسى و به‌رکه‌وته‌ى کیمیایى و که‌مئه‌ندامى سه‌نگه‌ر هاوتاى به‌غدا بکرێت و ببێته 1 ملیۆن و 200 هه‌زار دینار.
مه‌حمود حاجى ساڵح، وه‌زیرى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانى حکومه‌تى هه‌رێم له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا له شارى سلێمانى رایگه‌یاند:" ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌ى له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق بۆ هاوتاکردنى مووچه‌ى شه‌هیدان و زیندانى سیاسى رۆژى پێنى کانونى یه‌که‌مى 2018 دواکۆبوونه‌وه‌یان کردوه و کۆنووسێکیان ئاماده کردوه و ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقیان کردوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه،له کۆنووسه‌که‌دا دوو مادده‌ى ده‌ستورییان باسکردوه، ئه‌وانیش زیادکردنى مینحه و قه‌ره‌بووکردنه‌وه زیندانیانى سیاسییه که قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى زیانه‌کانیش به 384 ملیار دینار خه‌مڵێنراوه".
هاوکات، وتیشى" ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به کوردستانه‌وه هه‌یه، واژۆیان له‌سه‌ر ئه‌و نووسراوه بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کردوه تا بدرێته وه‌زاره‌تى دارایى بۆ جێبه‌جێکردنی، له‌وانه‌ش رێنماییه‌کان وه‌ک به‌غداى لێبکرێت بۆ هاوتاکردنه‌وه‌ى مینحه و ئیمتیازاته‌کان، پێشنیاریش کراوه وه‌زاره‌تى شه‌هیدان له عێراق دروستبکرێت".
ئه‌حمه‌د مام ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و سه‌رۆکى لیژنه‌ى وه‌زاره‌ت بۆ هاوتاى مووچه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق له کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا رایگه‌یاند، به‌پێى مووچه‌ى هاوتاى شه‌هیدانى کوردستان و عێراق، مووچه‌ى مانگانه‌ى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى و که‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر و به‌رکه‌وته‌ى چه‌کى کیمیایى ده‌بێته 1 ملیۆن و 200 هه‌زار دینار.