ژنە میدیاکارێکی کورد بەهۆی نەخۆشیەوە گیانی لەدەستدا

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

خانمە میدیاکار و دەرهێنەر بەهار مستەفا بەهۆی نەخۆشی شیرپەنجەوە شەوی رابردوو گیانی لەدەستدا، دوای زیاتر لە سێ ساڵ ململانێ لەگەل نەخۆشیەکەدا.

هونەرمەندی میوزیک ژەن سەلام رەشید هاوسەری میدیاکار بەهار مستەفا، بڵاویکردەوە، کە شەوی رابردوو هاوسەرەکەی کۆچیدوایی کردوە.

سەلام ڕەشید نوسیەتی "خودای مەزن بە قەدەری ڕازیم هاوسەرەکەم (بەهار کۆچی دوایکرد)..".

پاش سێ ساڵ لە نەخۆشی و وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی، هەواڵی کۆچیدوایی ئەو رۆژنامەنووسە بڵاوبوویەوە. زۆرێک لەهونەرمەندان پرسەو هاوخەمی خۆیان بۆ هونەرمەند "سەلام رەشید" ی هاوسەری "بەهار مستەفا" دەربڕیوە.

سەندیکای رۆژنامەنووسان لە (٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥) داوای لە حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێم و وەزارەتی رۆشنبیری کرد ئاوڕ لە چارەسەری ئەو میدیاکارە بدەنەوە، كە ئەوکات نەخۆشیەكەی لە قۆناغێكی سەرەتاییدابوو، لە نەخۆشخانەی پێی وترابوو کە دەكرێت بە ناردنە دەرەوەی بۆ چارەسەر وەرگرتن چاک ببێتەوە.

بەهار مستەفا وەك میدیاکار و دەرهێنەری فیلمی دیکیۆمێنتەری ماوەی چەند ساڵیک کاری کردوە.

بەهار مستەفا دایكی سێ مندالە، دەرچووی بەشی راگەیاندنی کۆلێژی زانستە مرۆییەکانی سلیمانی بوو. ئەندامی كارای سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانە.

 

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏٢‏ شخصان‏، و‏‏‏أشخاص يقفون‏ و‏منظر داخلي‏‏‏‏

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، و‏‏يبتسم‏، و‏‏جلوس‏‏‏‏ربما تحتوي الصورة على: ‏‏٢‏ شخصان‏ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏٣‏ أشخاص‏، و‏‏أشخاص يقفون‏‏‏ربما تحتوي الصورة على: ‏شخص واحد‏

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، و‏‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏‏

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، و‏‏جلوس‏‏‏

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار