بۆ جاری دووەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی راگیران
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ جاری دووەم لەم هەفتەیەدس رادەگیرێت بەهۆی خراپی کەشوهەواو تەمومژی ئاسمانی شارەکەوە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت "به‌هۆی بەردەوامى ئه‌و ته‌مومژه‌ی ئاسمانی پارێزگای سلێمانی گرتووه‌ته‌وه که بووە‌تە هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی بینین بۆ ماوه‌ی 14 کاژمێر گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی راده‌گیرێن".
ئاماژە بەوەشدەکات کە به‌پێی راپۆرتی نووسینگه‌ی که‌شناسی فڕۆکه‌وانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، ته‌مومژ له کاژمێر 08:00ی ئه‌مشه‌و (12-12-2018) تاوەکو کاژێر 10:00ی به‌یانی 13-12-2018 دەخایه‌نێت و پاشان گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.
شەوی دووشەممەی رابردووش بەهۆی خراپی کەشوهەواوە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی راگیران و نۆ گەشت هەڵوەشێنرانەوەو گەشتیکیش حەوالەی فڕۆکەخانەکانی تر کرا.