سێ ئەندامی پاراستنی کەمپی مەخمور لە بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا گیانیان لە دەستدا

2018-12-13 20:08:31



هاوڵاتی

سێ کەس گیانیان لە دەستداو کەسێکی تر بریینداربوون لە بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر کەمپی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له‌ قه‌زای مه‌خموور و گوندی سكێنییان لە شەنگال.

بەپیی بەدواداچوونەکانی هاوڵاتی لە بۆردەمانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا سێ کەس لە ئەندامانی هیزی جەوهەر، کە بریتین لە ئەندامانی پاراستنی کەمپی مەخموور کە لەو هێزانە بوون ناوچەکەیان لە هێرشەکانی داعش پاراستووە گیانیان کلە دەستداوەو کەسیکی تریش برینداربوون.

هێزی پاراستنی جەوهەری لە گەنجانی کامپەکە پێکهاتوون و لە کاتی هێرشی داعش خۆیان ڕاگەیاند، ئەوەش بۆ پاراستنی کامپەکە لە چەکدارانی داعش.

کاتژمێر 9:00 ی ئەمشەو ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی تورکیا چەند شوێنێکی دەوروبەری کەمپی پەنابەرانی پەکەکەی لە مەخمورو ناوچەی سکینیان بۆردومان کرد.

 فڕۆکەکان چەند موشەکێکیان ئاڕاستەی چەند خاڵێکی پاسەوانی چەکدارانی پەکەکە کرد لەدەوروبەر کەمپی رۆستەم جودی لە مەخمور کە ئاوارەکانی باکوری کوردستان لەخۆ دەگرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار