دڵشکان کتێبى دانپیانانه‌کانى شاعیرێکى دڵشکاو

5 ساڵ لەمەوپێش

شاخهوان سدیق

                                                       (1)

ههمیشهکهلهدونیاى ئهزمونى نوسین و بڵاوکردنهوهى بهرههمى نوسهرانى کورد دهڕوانى، دهبینیت سهرهتا لهشیعر خوێندنهوهو شیعر نووسینهوهیهکهمین گهشتهکانى ژیانى ئهدهبی و فکریان دهستى پێکردووه، سهرهتا قهڵهمهکانیان بهشیعر نوسین پژاوهتهسهر ڕوبهرى سپى و شیعر بۆتههۆکارى ئاشنابونیان بهخۆیان و دونیا، دواتریش ههر ئهمهوایکردووهلهخوێندنهوهى ئهزمونهکانیانهوهجا لهههرکایهیهکى ترى ژیاندابن و لهههر بوارێکى ترى ئهدهب و فکرو سیایهتدا کاربکهن، بهئاسانى جێپهنجهکانى شیعر بهسهر نوسین و ئاخاوتن و تهنانهت ژیانى ڕۆژانهشیانهوهببینینهوه‌. لێرهوهئهو پرسیارهدێتهپێشهوه، کهشیعر چیهو ئهو ئهفسونهگهورهو ئهو قودرهتهمهزنهچیه، کهئهو ههموو تواناو سیحرهفراوانهى لهخۆیدا حهشار داوه، مومکین نییهئهوهى ڕۆژێک لهڕۆژان دهستى قهلهمى گرتبێت، جا بهنهێنى بووبێت و تهنها ههر بۆخۆى بوبێت، یان بهئاشکراو دواتر بڵاوى کردبێتهوه، شیعرى نهنوسیبێت، یان ههوڵى نوسین شیعرى نهدابێت.

ڕهنگهبۆ وهڵامى ئهم پرسیارهلهکورترین سهرنجدا ئهوهبێت کهشیعر هاوڕێ و دهربڕى ڕاستهقینهى ناوناخى مرۆڤه، ئهو ژانرهیهکهدهتوانێت ڕاستگۆیانهتهعبیر لهههموو ههستهشاراوهکانى تاک بکات، وهک مهریوانى وریا قانع)دهڵێت" بهبێ شیعر زهحمهتهبتوانین شتێکى ئهوتۆ لهسهر ساتهوهختى (دۆڕان، بهجێمان، دڵشکان، بێئومێدبوون، بهختهوهرى، تهنیایى، سهفهر، کهوتن و ههستانهوهى لهپڕ، خیانهت، گومان، عشق، مردن، منداڵى و چهندان بابهتى دیکهش بڵێین" ئیتر ئهمهتهلیسمى شیعره، کهوادهکات لهپاش ههر جێهێشتنێکى گهر بۆ ماودایهکى زۆریش بێت پاشان ههر دێیتهوهسهرى و لهچرکهساتهتهنیاکاندا خۆت دهکهیتهوهبهماڵهگهورهکهیدا، (نیچه‌)واتهنى" بهڕاستى ئهسهفهکهژیان شاعیرێک دروستى نهکردووه‌"

(٢)

ئێستاو پاش ئهم پێشهکییهپێمخۆشهکهمێک لهسهر یهکێک لهزیندووترین ئهو نمونانهبوهستم کهلهو پێشهکییهى سهرهوهدا باسمانکرد، لهسهر ئهزموونى قهڵهمێک کهلهئێستادا کهممان وهک شاعیر دهى ناسین و کهمیشمان ههر دهزانینڕۆژێک لهڕۆژان ئهو شیعرى نوسیوه، چونکهساڵانێکهههمووان بهکتێب و توێژینهوهو نوسینهفکرى و تیوریی و کۆمەڵایەتیی و سیاسیهکانى، ئهو دهناسین و لهگهڵ ههر ڕووداو گۆڕانکاریهکى نوێدا بهههمهکانى ئهو لهو بوارانهدا دهخوێنینهوه کە ھەوڵی شیکردنەوەی ئەو ئێستایە ئەدات کە ئێمە وەک تاکەکەس و میلەت دەکەوینە ناوی.

سەرەڕای ئەوەش کە نووسین لەسەر ئەدەبیات بەشێکی گرنگیی نووسینەکانی ئەم نووسەرەیە، جا چ ئەدەبیاتی کوردی باێت یان ئەدەبیاتی ناوچەکە یان ئەدەبیاتی جیھانی، کەچی زۆربەمان بێئاگاین لهوهى کهئهو سهرهتاو وهک خۆشى دهڵێت تا ئێستاش شیعر دهنوسێت و لهههموو چرکهساتهتهنیاکان و کێشە گەورەکانی ژیانیدا بۆ شیعر دهگهڕێتهوهو. بێگومان ئهو نوسهرهدکتۆر(مهریوانى وریا قانع)ه‌. ئهو لەسەرەتای ھەشتاکانەوە شیعر دەنوسێت بەڵام بە دەگمەن نەبێت شیعر بڵاوناکاتەوە، تا دواجار لهساڵى (2005)دا یهکهمین کتێبى شیعرى خۆى بهناوى (کتێبى دڵشکان) بڵاوکردهوه، کهپێکهاتووهلهکۆمهڵێک شیعرى کۆکراوهى ئهئهو لهساڵانى ههشتاکانى سهدهى ڕابردووهوهتا ساڵانی دوو ھەزار. ئەو خۆی لهپێشهکى ئهم کتێبهدار دهڵێت" لهمێژهدهزانم ههندێک ئاڕاستهو دۆخ و ساتهوهختى تایبهتى ژیان ههن تهنها شیعر ئهتوانێت شتێکى ماناداریان لهسهر بڵێت، تهنها شیعر لهتوانایدایهدهستیانبگرێت، بیانخاتهسهر ڕووبهڕبهرى لاپهڕهسپییهکان، شیعر ئهتوانێت لهکپبوونێکى ئهبهدى ڕزگاریان بکات."

خوێندنهوهى (کتێبى دڵشکان) لهناونیشانهکهیهوه، ڕاکێشانى خوێنهرهبۆ بهردهمکردنهوهى دهرگاکانى پرسێک کهتاڕادهیهک پرسێکى گشتییە و واتایهکى دیاریکراویشى ههیه، کهئهویش واتا و پرسى (دڵشکان)ه‌. لهسادهترین پێناسهشدا دڵشکان  بریتیهلهئامادەگیی پەیوەندییەکی سەخت و ناھاوسەنگ لەگەڵ دونیا و دەوروبەردا، کە دەشێت کردەی نائومێد بوون یان بێهیوابوون یان زویربوون و یان تەنیاکەوتنێکی تاکەکەسیی و وجودیانەی لێبکەوێتەوە. بەڵام ئەم ئەزموونە شیعرییە تەسلیم بە مانا قاموسیەی وشەی دڵشکان نابێت و خوێنەر دەباتە ناو دونیایەکی ئاڵۆزترەوە. وهک چۆن مومکین نییه‌‌ هیچ مرۆڤێک خهون و خولیاى نهبێت، ئاواش مومکین نییه‌‌ هیچ مرۆڤێک ھەبێت لهژیاندا  چهندینجار دڵى نهشکابێت، جا ئهو دڵشکانهله‌ (خۆشهویستى ئهوى دى و بهدهستکهسى بهرامبهرهوهبێت، یان لهنیشتمان و  دهسهڵاتداران و ھاوڕێیانەوە ھاتبێت،  یان لەڕێگایدین و خودا وکۆمهڵگاوە  یان.......هیتر) لهپارچهشیعرێکى ئهم کتێبهدا دڵشکان پەیوەستە بە قابیلەتی گەورەی ژیانەوە بۆ تێکشکان، ژیان وەک شوشەیەکی ناسک کە بە ئاسانی بکرێت وردوخاش بکرێت:

توند عهشقم ئهنێم بهسهرتهوهو

ڕۆحم ئهنێمهنێو ڕۆحت

ئاى چهن دیمهنێکى ترسناکه

تاقهفیشهکێک ئهتونێ

ههردوکمان لهژیان دهربکات و

لهکاسهى سهرماندا ساردبێتهوه‌.!

ئەم ناسکییەی ژیان و ئەم توانایەی مرۆڤ بۆ تێکشاندن و بۆ وێرانبوون یەکێکە لەو ھێڵە سەرەکییانەی ئەم کتێبە بە تێمای دڵشکانەوە گرێئەدات

(٣)

بێگومان ههموومان هاوڕاین لهگهڵ ئهوهى کهمهرج نییهئهوهى کهشاعیر دهى نوسێت بهتهواوى وردەکارییەکانی ژیانى تایبهتى خۆى بێت و بهتهواوى گوزارشت بێت لهخودى نوسهر، بهڵام ههموومان کۆکین لهسهر ئهوهى کهنوسین بهشێکى گهورهى دنیابینى نوسهرهکهیهتى بۆ ژیان، واتهههموو ئهو وشانهى کهنوسهر دهیانخاتهسهر کاغهز پهنجهرهیهکن کهلێیانهوهدهڕوانێتهژیان و دەڕوانێتە ئهوهى لهناویدا دهگوزهرێت، ههر بۆیهنوسهر کهلهم کتێبهدا ئهزموونى دڵشکانى خۆى لهڕێگهى شیعرهوهدهنوسێتهوه، ئهوهدانپانانى ئهوهبهو ههموو دڵشکانانهى کهههم وهک (مرۆڤ و ههم وهک پیاو ههم وهک کورد و ھەم وەک کۆچبەر و بێماڵێک) توشى بووه، ئهوهتا لهدیدارێکدا لهگهڵ (توانا ئهمین) خۆى دهربارهى دڵشکان دهڵێت" ئەوەی پەیوەستە بە دڵشکانی منەوە و لەگەڵ منیشدا بە دڵشکانی ژمارەیەکی ھێجگار گەورەی مرۆڤ لە کۆمەڵگای ئێمەدا، کوردبوونە. کوردبوون ڕەچەتەیەکی گەورەیە بۆ دڵشکان. کە دەشڵێیت چەندجار دڵت شکاوە؟ لە وەڵامدا دەڵێم بێژمارە و بێحیساب، دڵشکان بەشێکی ناوەکیی ژیانی منە، بەشێکە لەو پەیوەندییە کە بەدونیا و دەوروبەروە گرێمئەدات، ڕەنگە زەحمەتبێت سەردەم و قۆناغێک بدۆزمەوە تیایدا ھەستم بە دڵشکان نەکردبێت. ئێستا ئهگهر دانپیانانهکانىکتێبى دڵشکان) وهک چهند بوارێکى جیاواز وهرگرین ئهوا بهر چهند گۆشهیهکى جیاواز دهکهوین کهمن وا پۆلێنبهندى بۆ دهکهم.

یهکهم/ دڵشکان وهک تهکنیکى شیعرى:

یهکێک لهگرنگترین ئهو بنهمایانهى کهدهستهواژهى شیعرى لهگفتوگۆ و قسهى ئاسایى جیادهکاتهوه، ئهو شێوازو و تهکنیکهجیاوازهیهکهنوسهر پهناى بۆ دهبات و لهڕێگهى گهمهزمانیهکانیهوهتێماى سهرهکى شیعرهکهى لهسهر دادهڕێژێت، چونکهشیعر گهر تهکنیک و سهلیقهى نوێى بۆ نوسین و داڕشتنى تێدا نهبێت جگهلهپرتهو بۆڵهدواجار هیچى ترى لێنامێنێتهوهو ههر زوو لهناو خوێنهرانیشدا ون دهبێت. ههر بۆیهشاعیر لهم کتێبهدا پهنا دهباتهبهر تهکنیکێکى بههێز بۆ بنیاتنانى گوتهزا شیعریهکانى ئهوهتا لهپارچهشیعرێکى دیدا دهڵێت"

بهمناڵى یهکهمین نیگاى پیربوونم لهئاوێنهیهکدا بینى

ههتا ئێستاش.......

ڕووخسارى ئهو ئاوێنهیهلهخهیاڵم نابێتهوه

دنیا خۆشى لهڕۆحمدا بۆتهئاوێنهیهکى گهوره‌.

مرۆڤ لێرەدا لە پەیوەندییەکی تەواو ئاڵۆزدایە لەگەڵ ئاوێنەدا. لەسەرێکەوە دیاردە فرەشێوەکانی ناو جیھانی تیادا دەبینێت، بۆ نموونە پیربوون، لەسەرێکی دیکەوە خۆشی دەبێت بە ئاوێنەیەک کە جیھان خۆی لەناو ئەودا دەبینێت.

دووهم/ چیرۆک وهک تێما و وهک کهرهستهى گێڕانهوه

ههموو تێکستێکى زیندوو ئیلهامى زیندوو بونهکهى لهبوونى چیرۆکێکى بههێزهوهوهردهگرێت، چیرۆکێک کهپاش بنیاتنان و دروستکردنى شیعرهکه، لانی کەم کۆمەڵێک لە خوێنهران پاش خوێندنهوهى بهتێکست و چیرۆکى خۆىانی بزانن و واههستبکەن کهئهوهزمان و دید و خەونی دڵخوازى ئهوانهو نوسهر بۆ ژیانى تایبهتى ئهوانى نوسیوه، چونکهشیعرى زیندوو شیعرهلهدڵهوهبۆ دڵ و لهپاش نوسین و بڵاوکردنهوهى ئیتر مافى بهنوسهرهکهیهوهنامێنێت و دهشێت ببێت بە شیعرى ههموو خوێنهرێک تهنها شاعیرهکهى نهبێت، ئهم تێزهش لهپاش تێزهبهناوبانگهکهى (ڕۆلان بارت)هوهلهدایک بوو کهبه‌ (مهرگى نوسهر) ناونرا. ئهوهتا شاعیر لهم پارچهشیعرهى تردا لهڕێگهى ئهم چیرۆکهبههێزهوهئاوا شیعرهکهى بنیات دهنێت و دهڵێت"

دهمزانى عشق دڵى ههیه

بهڵام زهحمهت بوو بزانم ئهم دڵهتاکوێلێئهدات؟

کهى دهوهستێت؟

کهى سهر لهنوێ دهست پێئهکاتهوه؟

من دهمزانى بهختهوهرى ماڵى ههیه،

بهڵام ههرگیز نهمدهزانى لهکام دهرگاوهدێتهژوور.

یەکێک لەسەرچاوە سەرەکییەکانی تری دڵشکان لەم کتێبەدا لەو ڕاستییەوە سەردەردێنێت کە مرۆڤ ناتوانێت بەرامبەر بە ھیچ یەکێک لە مەسەلە جەوھەریی و سەرەکییەکانی ژیان دڵنیابێت، نە بەرامبەر بە عەشق نە بەرامبەر بە بەخەتەوریی

(٤)

(کتێبى دڵشکان) ئهگهرچى کتێبى دانپیانانهکانى شاعیرێکى دڵشکاوه، بهڵام دهکرێت وهک یهکێک لهکتێبهناوازههکانى ناو دونیاى شیعرى ئێمهسهیر بکرێت، کهههموو کات و ساتێک بۆ خوێندنهوهى خوێنهر دهتوانێت تاموو چێژى خۆى لێببینێت، چونکهچیرۆکى پشت بنیاتنان و هاندهرى سهرهکى دهقهکان، چیرۆکى ئهزمونهکانى ههموومانه، وێناکردنێکی دونیایە کە بەشێکی لای ھەر یەکێکمان بوونی ھەیە، داڕشتنیشیەتی بە زمانێک کە دەشێت لە پشتی زمانی ھەر یەکێکمانەوە ئامادەبێت.

خوێندنهوهى ئهم کتێبهبۆ ههر خوێنهرێک گهڕانهوهیهبۆ ناوخۆی خۆی و بۆ ههڵدانهوهى (ژیان و تهنیاى و  خۆشەویستیی و ماڵ و بێماڵیی و دۆڕاندن و لەدەستدان و دڵشکان) هکانى ههر یهکێکمان. بۆیهکاتێک ئهم کتێبهدهخوێنیتهوهجگهلهشیعر و ئهدهب بهر چهندین چیرۆک و ژانرى تریش دهکهویت، کە ھەموویان بوون بە بەشێکلەو فەزا شیعریانەی ئەم کتێبە دروستیاندەکات. ههروهک دکتۆر مهریوان یش خۆى لهپێشهکى ئهم کتێبهدا دهڵێت" ئینسان کهدڵى لهدنیا دهشکێت، شیعر دهبێتهئهو کلیلهى کهدهرگاو پهنجهرهى دنیایهکى نوێى بۆ دهکهنهوه، دنیایهکى دیکهى دهدهنێ لهم دیو ئهم دنیایهى ئێستاوه، دنیایهک سهر بهشوێن و سهردهم و زماتێکى تر، دنیایهک کهلهمهحاڵ دهچێت، دهتوانێت ببێتهپڕۆژهیهکى ئیستاتیکى، بهڵام ههرگیز ناتوانێت ببێتهماڵێکى ڕاستهقینه، یان ئهو بۆ شاییهپڕبکاتهوهکهلهدهستدانى ماڵى ڕاستهقینهدروستدهکات."

(٥)

ئەو ئەزموونە شیعریەی لەم کتێبە داڕێژراوە پێویستی بە خوێندنەوەی زیاتر و لەسەروەستانی زیاتر ھەیە. ئەزموونێکی شیعریی تایبەتە کە لە ھی ھیچ یەکێک لە شاعیرەکانی تر کورد ناچێت.

دڵشکان

کتێبى دانپیانانهکانى شاعیرێکى دڵشکاو

شاخهوان سدیق

(١)

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار