ئەردۆغان سەردانى عێراق دەکات

5 ساڵ لەمەوپێش



هاولآتى

باڵیۆزى تورکیا لە عێراق رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمساڵدا سەردانى عێراق دەکات.

فاتیح یڵدز لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا باسى لەوەکرد، چاوەڕواندەکرێت دواى ٣١ى ئازارى ئەمساڵ سەردانى عێراق بکات.

وتیشى "لەسەردانەکەى بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق بۆ تورکیا، ئەردۆغان جەختى لەیەکگرتوویی خاکى عێراق کردووەتەوە و پشتیوانى بۆ ئاوەدانکردنەوەى ئەو وڵاتە دەربڕیوە".

رۆژى سێی ئەم مانگە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق سەردانى تورکیاى کرد و لەگەڵ ئەردۆغان و گەورە بەرپرسانى تورکیا کۆبووەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار