فازڵ میرانی: دەبێت ئەو لایەنانەى دەیانەوێت بەشداربن لە حکومەت خۆیان یەکلابکەنەوە

5 ساڵ لەمەوپێش



هاولآتى

فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، دەبێت ئەو لایەنە سیاسییانەى حەزیان لە بەشداریکردنی حکومەت هەیە، دەست بە دانوستان بکەنەوە و خۆیان یەکلا بکەنەوە.

بەپێی پێگەى فەرمى پارتى، میرانى لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لەگەڵ کونسوڵی گشتیی تورکیا باسى لەوەکردووە، دەبێت ئەو لایەنانەى حەزیان هەیە بەشدار بن لە حکوومەتی تازە لە کاتێکی کورتدا بڕیاری خۆیان بدەن و خۆیان یەکلا بکەنەوە.

وتیشى دەبێت بەزووترین کات سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرێ و دەستبەکاربێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار