وتەبێژی یەپەگە: پاراستنی کوردانی رۆژئاوا بەوە دەبێت چارەسەرێکی سیاسی بکرێت بۆ قەیرانی ناوخۆیی سوریا

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

نوری مەحمود وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ڕایدەگەیەنێت، پاراستنی کوردانی رۆژئاوای کوردستان بەوە دەبێت کە چارەسەرێکی سیاسی بکرێت بۆ قەیرانی ناوخۆیی سوریا کە ساڵانێکی زۆرە بەردەوامە.

نوری مەحمود بە ھاوڵاتی وت دەبێت چارەسەرەکە بە شێوەیەک بێت کە مافی کورد و پێکھاتەکانی دیکە بەتەواوی پارێزراوبێت، ئەمریکاش وڵاتی گەرەنتیکەری ئەو چارەسەرە سیاسییە بێت بۆ ئەوەی ھەموولا پێوەی پابەندبن.

لەبارەی بەردەوامی پاڵپشتییەکانی ھاوپەیمانیان بۆ ھێزەکانی سوریای دیموکرات و یەپەگە، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل باسی لەوەکرد، رەوشەکە پێش بریاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا چۆن بوو، ئێستاش بە ھەمان شێوەیە و ھیچ شتێک نەگۆراوە.

وتیشی "ئێمە لەگەڵ ھێزەکانی ھاوپەیمانان دژی رێکخراوی داعش شەڕمان کرد و تا ئێستاش بەردەوامین و درێژە بە شەڕکردن دەدەین دژی چەکدارانی ئەو ڕێکخراوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار