یەکێتى ئاڵاى کوردستانى لەسەر بەشێک لە بارەگاکانى لە کەرکوک داگرت

2019-01-11 10:19:30


هاوڵاتی ڕێكلام

هاوڵاتى

یەکێتى ئاڵاى کوردستانى لەسەر بەشێک لە بارەگاکانى لە کەرکوک داگرت، دواى ئەوەى دوینێ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عیراق لەو بارەیەوە کۆبووەوە.

بەپێی بریارەکە، تەنها ئاڵاى کوردستان لەسەر بارەگاکانى مەکتەبی سیاسی و مەڵبەندى یەکێتى لەو شارە دەمێنێتەوە.

دواى دانانى ئاڵاکان لەشەوى هەشتى ئەم مانگەدا، عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق داواى داگرتنى ئاڵاکەى کرد و بە نادەستورى ناویبرد.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار