حکومه‌تى هه‌رێم: موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران زیاد ده‌کرێت
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سکرتێرى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت که چه‌ند گۆڕانکارییه‌کى ئیجابى له پرۆژه یاساى بودجه‌ى عێراقدا کراوه و به‌و پێیه بێت موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى زیاد ده‌کرێت.
ئامانج ره‌حیم سکرتێرى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووک رایگه‌یاند که چه‌ند گۆڕانکاریه‌کى ئیجابى له تازه‌ترین ڤێرژنى پڕۆژه بودجه‌ى عێراقى فیدڕاڵ بۆ ساڵى ٢٠١٩دا کراوه.
ئامانج ره‌حیم به‌م شێوه‌یه باسى له گۆڕانکارییه‌کان کردووه:
1. له فه‌سڵى قه‌ره‌بووى فه‌رمانبه‌ران (تعویچات الموڤفین)، ته‌رخانکراوى ساڵانه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ھه‌رێمى کوردستان له (٣ ترلیۆن و ٨٢٨ ملیار) دینار زیاد کراوه بۆ (٥ ترلیۆن و ٤٤٨ ملیار ) دینار، واته له (٣١٧ ملیار دینار )مانگانه زیادکراوه بۆ (٤٥٤ ملیار دینار) مانگانه واته به جیاوازى ١٣٧ ملیار دینار مانگانه. (بڕوانه خشته‌ى ھ ى بودجه‌ى ٢٠١٩)
2. ده‌ستنیشانکردنى مووچه‌ى پێشمه‌رگه له‌سه‌ر بنه‌ماى ته‌رخانکراوى سوپاى عێراقى نه‌ک ته‌نھا له‌سه‌ر ته‌رخانکراوى (مووچه)ى سوپاى عێراقی. (بڕوانه مادده‌ى ١٠/دووه‌م ب).
3. نه‌به‌ستنه‌وه‌ى خه‌رجکردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆران و مووچه‌ى پێشمه‌رگه به پابه‌ندبوونى ھه‌ردوو حکومه‌ت به ئیلتیزامیى نه‌وتى نێوانیان. بڕوانه (مادده‌ى ١٠/دووه‌م ج).
4. لابردنى زۆربه‌ى ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ى که به پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوور ناوى ھه‌رێمى کوردستانیان به پارێزگاکانى ھه‌رێم یان پارێزگاکانى باکوور ھێنابوو.
بێ گومان ھێشتا ئه‌م بڕگانه پڕۆژه‌ن وکه‌وتنه‌بوارى جێبه‌جێکردنیان وابه‌سته‌یه به په‌سه‌ندکردنیان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران راشیگه‌یاند ئه‌وه‌ى جێى خۆشحاڵیه ئه‌م گۆڕانکارییانه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حکومه‌تى فیدڕاڵه‌وه ئه‌نجام دراون، و به پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و سابقه‌ى قه‌زائى بڕیاره‌کانى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ گۆڕانکاریى له‌م بڕگانه به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حکومه‌ت سنوورداره، چونکه ئه‌و پڕۆژه قانونه له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه ڕه‌وانه کراوه.
هاوکات ئه‌وه‌شى نوسیووه که "له‌م قۆناغه‌دا یه‌ک ده‌نگى ویه‌کگرتوویى فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران گرنگه بۆ دابینکردنى ماف و شایسته‌داراییه‌کان".