له‌ته‌قینه‌وه‌که‌ى پاریس په‌نجا که‌س گیانى له‌ده‌ستداو برینداربوون

2019-01-12 14:06:51


هاوڵاتی ڕێكلام

هاوڵاتى 
کریستۆف کاستانه‌ر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا له‌ فڕنێکى پاریسى پایته‌خت، چوار که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و چل و حه‌وت که‌سى دیکه‌ برینداربوون.

له‌ پاریسى پایته‌ختى فه‌ڕه‌نسا، له‌ئه‌نجامى لێچوونى غازدا ته‌قینه‌وه‌یه‌ک روویدا و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا جه‌ختى له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ کرده‌وه‌ى تیرۆرستى نه‌بووه‌.

ئێریک مولین به‌رپرسى بنکه‌یه‌کى ئاگرکوژێنه‌وه‌ى پاریس که‌ له‌شوێنى رووداوه‌که‌ ئاماده‌بووه‌ رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامى لێچوونى غازدا ته‌قینه‌وه‌که‌ روویداوه‌ و برینداربوونى 47 که‌سى لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌ که‌ 12یان مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه‌.

مولین وتیشی: "له‌و 12 که‌سه‌ى مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه‌، دوانیان کارمه‌ندى ئاگرکوژێنه‌وه‌ وسیانیان هاووڵاتیى سڤیلن".
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار