دواى دوو ده‌یه‌ لەدامەزراندنی، ئاسیاسیڵ‌ به‌باشترین کۆمپانیاى په‌یوه‌ندى هەڵدەسەنگێنرێت

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

دواى دوو دهیه لە دامەزراندنی، کۆمپانیاى ئاسیا سێڵ گهوره کۆمپانیاى بوارى پهیوهندى لهعێراق، به باشترین کۆمپانیاى بوارى پهیوهندى ههڵبژێردرا.

ماڵپەڕی یهڵڵا کوردى له پەیجی خۆیدا تۆڕى کۆمهڵایهتى فهیسبوک راپرسییهکى له فهیسبوک ئهنجامداوه بۆ  هەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکانی تۆڕەکانى پەیوەندی، کە تێیدا ئاسیا سێڵ پلەی یەکەمى بهدهستهێناوه، وهک باشترین هێڵى ئینتهرنێت و تۆڕى پهیوهندیکردن کهزۆرترین خزمهتگوزارى پێشکهش به بهشداربوانى دهکات.

ئاسیاسێڵ یەکێکە لە یەکەمین کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردنی مۆبایل لەعێراقدا لەساڵی 1999 لەشاری سلێمانی لەباکوری عیراق، لەلایەن بزنزمانی ناسراو (فاروق مستەفا رەسوڵ)ە وە دامەزرێندرا، ئەمڕۆش تاکە تۆڕی پەیوەندییە کە سەرانسەری عیراق دەگرێتەوە بەهەموو پارێزگاکانیەوە لەباکورەوە بۆ باشور، هەروەها گەورەترین کۆمپانیای عێراقیی تایبەتە کەخزمەتی زیاتر لە حەوت ملیۆن بەشداربوو دەکات.

بهشداربووانى کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ باس لهوهدهکهن کهسودیان لهخزمهتگوزارییهکانى ئهو کۆمپانیایه وهرگرتووه، بۆیه ئهو کۆمپانیایه بهباشترین کۆمپانیاى بوارى پهیوهندى ناودهبهن.

سیروان محەمەد فەرمانبەرە و دانیشتوی سلێمانیە، ماوەی دوو ساڵە ئینتەرنێتی ئاسیاسێڵ بەکاردەهێنێت و سودێکی زۆری لێوەرگرتووە وتی «ئەوەی هانی منی داوە بەکاری بهێنم، ئەوەیە کە لە هەموو شوێنیک و لە هەموو جێگەیەک هەیەو کێشەی شەبەکە و کێشەی خاوی و هیچ شتێکت نابێت».

وتیشی «بە بەراورد بە هەموو تۆڕە تەلەفونەکانی تر کە خەتی ئینتەرنێت یان هەیە، ئاسیاسێڵ باشترەو خێراترە».

سامان جوندی دانیشتوی زاخۆ که تهمهنى 22 ساڵه یهکێکى تره له بهکارهێنهرانى هێڵى ئاسیا سێڵ و دهڵێت «خەتێکی زۆر خێرایەو باشترینە لەهەموو خەتەکانی تر».

وتی «ڕاستە لەزاخۆ شەبەکەی ئاسیا هەندێک جار لەهەندێک شوێن لاوازە، بەڵام من هەر ئاسیام پێ باشترەو بەکاریدەهێنم».

ئهو راپرسیهى که تێیدا ئاسیا سێڵ پلهى یهکهمى تێدا بهدهستهێناوه، لەکۆتا ڕۆژەکانی ساڵی 2018دا کراوه لهبارهى بەکارهێنانی ئینتەرنێتی3 G لە عێراق.

لهسهدا 61ى بهشداربووانى راپرسهکه وتویانه که هێڵى ئاسیاسێڵ بهکاردههێنن و خزمهتگوزارییهکانى ئهو کۆمپانیایەیان بهدڵه.

نزار حەسەن دانیشتوی دهۆکە و لەگەڵ ئەوەی باسى لهوهکرد که لای ئەوان شەبەکەی باش نیە، بەڵام بەکارهێنەرێکی بەردەوامى ئاسیا سێڵه، بۆ پەیوەندیکردن و بەکارهێنانی ئینتەرنێت.

نزار 38 ساڵ، بۆ ڕاپەراندنی کاروبارەکانی ڕۆژانەی بەردەوام هێڵى ئاسیا سێڵ بەکار دەهێنێت و دهڵێت لێی ڕازییە و گلەیی لێی نییە.

ههروهها سیما بهکر 28 ساڵ دانیشتووى هەولێر باس لهوهدهکات، بە بەردەوامی ئینتەرنێت و پاکیجەکانی ئاسیاسێڵ بەکاردەهێنێت و سودێکی زۆرى لێوەرگرتووە.

وتیشی «ئینتەرنێتێکە لەهەموو شوێنێک هەیە و پێویستت بە هیچ خەتێکی تر نابێت لەهەموو کات و شوێنێکدا و بۆتە خەتێکی عالەمی».

ئاسیا سێڵ بهردهوام خزمهتگوزاریی و پاکێجى نوێ پێشکهش بهبهشداربووانى دهکات، یهکێک لهوانه کردنەوەی پرۆژەی Asiacell Drive Thru  بوو لە شاری هەولێر کە یەکەم پرۆژەی لەو جۆرەیە لە بواری پەیوەندیدا لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە.

ئەم پرۆژەیە لەلایەن «ناوەندی فرۆشتنی سێڵ فۆن» لەشاری هەولێر کراوەتەوە بۆ گەیاندنی هەموو ئۆفەرو خزمەتگوزارییەکانی ئاسیاسێڵ بە خێرایی و ئاسانیی بەبەشداربوان بێ ئەوەی پێویست بکات لە ئۆتۆمبێلەکانیان دابەزن.

پرۆژەی Asiacell Drive Thru شوێنێکی تایبەت و مۆدێرنی فرۆشتنە بەتاک و هەموو جۆرە ئۆفەر و خزمەتگوزارییەکانی ئاسیاسێڵ بە درێژایی 24 سەعات لەڕۆژێکدا و هەموو ڕۆژانی هەفتە پێشکەش دەکات.

بهپێی ماڵپهڕى فهرمى کۆمپانیاکه، بیرۆکەی پڕۆژەکە بیرۆکەیەکی سەردەمیانەو نوێیە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بە بەشداربووان لە ڕێگەی ناوەندی فرۆشتنەوە کە سەرجەم خزمەتگوزارییەکان بەتەواوەتی پێشکەش بە بەشداربوان دەکات بێ ئەوەی ناچاربن لەئوتومبێلەکانیان دابەزن.

بیرۆکەکە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە کە خزمەتگوزارییەکان پێشکەش بە بەشداربوان بکرێت لەڕێگەی تەرخانکردنی ناوەندی فرۆشتنەوە لەشوێنێکدا کە بە جۆرێک ئامادەکرابێت بەشداربوو بتوانێت لێیەوە ئوتومبێلەکەی لێبخوڕێت و بێ ئەوەی دابەزێت لە چەند خولەکێکی کەمدا داواکارییەکانی بۆ جێبەجێ بکرێت. ئەم ناوەندەی فرۆشتن خزمەتگوزارییەکانی ٢٤ سەعات لە رۆژێکدا و ٧ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا پێشکەش بە بەشداربوان دەکات.

عەبدوڵا حەسەن، وتەبێژی فەرمی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ وتى «لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە هەوڵدەدەین خزمەتگوزارییەکان بەشێوەیەکی خێراو سەردەمییانە بۆ بەشداربوو دابین بکەین».

جەختیشی لەوەکردەوە کە ئاسیاسێڵ لە بەرنامەیدا بەمزوانە ناوەندی هاوشێوە لە سەرتاسەری عێراقدا بکاتەوە.

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزاریى کوالێتی مۆبایل و ئینتهرنێته لەسەرتاسەرى عێراقداو له 2018 ژمارهى بهشدرابووانى گهیشتوهته نزیکهى 13 ملیۆن.

ئاسیاسێڵ یەکەم کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایلیش بوو کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت و خزمەتگوزایەکانی هەر 19 پارێزگاکەی عێراق بگرێتهوه بە بەغدای پایتەخت و سەرجەم شارە سەرەکیەکانیەوە. تۆڕى ئاسیاسێڵ 99.06%ى دانیشتوانى عێراق دهگرێتهوه، ئهمهش وا دهکات که تۆڕهکهى ببێته فراوانترین تۆڕى مۆبایل لهناو ههموو کۆمپانیاکانى ترى مۆبایل لهعێراقدا.

بهپێی ماڵپهڕى فهرمى کۆمپانیاکه، ئاسیاسێڵ باشترین دابینکهرى خزمەتگوزاری ئینتهرنێته لهڕێى ئینتهرنێتى G3.9 ـەوە کە باشترین تۆڕی ئینتەرنێتی هەیە لە ١ی کانونی دووەمی ٢٠١٥ ـەوە لەسەرتاسەری عێراقدا.

جگه لهوهش ئاسیاسێڵ پێویستییهکانى بهشداربوانى دابیندهکات له رێگهى ناوهندى فرۆشتنى راستهوخۆ و بریکارهکانییهوه که ژمارهیان 21000 خاڵى فرۆشتنه لهسهرتاسهرى عێراق. ههروهها ئاسیاسێڵ له رووى قازانج و داهاتهوه لهپلهى یهکهمدایه له بازاڕى پهیوهندییهکان.

فاروق مهلا مستهفا سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنى کۆمپانیای ئاسیاسێڵ دەڵێت «به درێژایی ئهم چهند ساڵهى رابردوو، ههوڵى بهردهوام و ماندونهناسانهى خۆم و ههموو تیمی ئاسیاسێڵ بریتی بوو لهبهرزکردنهوهى ئاستى کارکردنی کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ بۆ باڵاترین ئاستهکان، بهجۆرێک زۆر کهس پێیان وابوو که ئێمه ناگهینه ئامانج».

وتیشى «لهسهرهتادا، کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ بهوه ناسرابوو که یهکهمین کۆمپانیاى پهیوهندییهکانه له عێراقدا. بهڵام لهمڕۆماندا، ههر یهکهمین نییه و بهس، بهڵکو گهورهترین و سهرکهوتووترینیشیانه«.

لەساڵى 2012، کۆمپانیای «ئەڵتای» فەرەنسی بۆ لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە بهبازاڕکردن کۆمپانیای ئاسیاسێڵی وەکو یەکەمین براندی بازرگانی لەعێراقدا ناساند لەهەموو کەرتەکان، ههروهها لەساڵی 2011، وەزارەتی گەیاندنی عێراقی، ئاسیاسێڵى وەکو «باشترین ئیشپێکەری سیستمی «GSM» ى مۆبایل لەعێراقدا ناساند.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار