ئەمریکا گۆڕانكاریی له‌ پێدانی ڤیزه‌ی كاركردن ده‌كات

2019-01-12 15:51:08



هاوڵاتی

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند گۆڕانكاری له‌ پێدانی ڤیزه‌ی كاتی H1-B دا ده‌كه‌ن  بە مه‌به‌ستی ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت تاكو كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان بتوانن كارمه‌ندی به‌توانا له‌ ده‌ره‌وه‌ڕا بهێنن

ڤیزه‌ی H1-B ده‌رفه‌تی كار له‌ ئه‌مریكا به‌ شێوه‌ی كاتی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ڕه‌خسێنێ كه‌ بڕوانامه‌ی باڵایان هه‌یه‌ و پسپۆڕن.

تره‌مپ له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند: "ئه‌وانه‌ی له‌ ئه‌مریكا خاوه‌ن ڤیزه‌ی H1-B ن ده‌توانن دڵنیا بن له‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی مانه‌وه‌یان (له‌ وڵات) گۆڕانكاری و ئاسانكاری له‌ پێدانی ئه‌و جۆره‌ ڤیزه‌دا ده‌كرێت. ئێمه‌ هانی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین له‌ ئه‌مریكا به‌دواداچوون بكرێت بۆ بژارده‌كانی پیشه‌ی كه‌سانی لێهاتوو و زۆر به‌توانا".

دۆناڵد تره‌مپ تیشكیشی خستۆته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون له‌ گۆڕانكارییه‌كان، دیاریكردنی رێگاكان بۆ پێدانی ڤیزه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر و سوودبینین له‌و ده‌رفه‌ته‌ بۆ "باشترین و دره‌وشاوه‌ترین" كه‌سه‌كان پڕۆژه‌یاسایه‌كی پێشكه‌ش كردووه‌.ئه‌مریكا جگه‌ له‌ كه‌رته‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك نه‌خۆشخانه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ ساڵانه‌ نزیكه‌ی ٨٥ هه‌زار ڤیزه‌ی H1-B بۆ كۆمپانیا بازرگانییه‌كان ته‌رخان كردووه‌. 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار