ئەمەریکا: لە دوای مانگی ئایار هەشت وڵاتە بەخشراوەکەش بۆیان نیە نەوتی ئێران بکڕن
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نوێنەری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران رایگەیاند ، ھیچ وڵاتێك بۆی نییە نەوتی ئێران ھاوردەبكات دوای مانگی ئایاری ئەمساڵ.
برایان ھۆك نوێنەری تایبه‌تی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی ئیمارات رایگەیاند "واشنتن ھیچ وڵاتێكی دیكە نابەخشێت بۆ ئەوەی نەوتی ئێران بكڕێت، ھۆكاری لێخۆشبوونی ئەو هەشت وڵاتەش كه پێشتر رێگه‌ی پێداوون، بۆ رێگەگرتن بوو لە بەرزبونەوەی نرخی نەوت، بەڵام دوای كۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵ، ھیچ وڵاتێك بۆی نییە نەوتی ئێران ھاوردەبكات".
وتیشی "واشنتن هیچ وڵاتێكی دیكه نابه‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه به نه‌وتی ئێرانه‌وه بكات، پاش ئه‌وه‌ی قۆناغی دووه‌می سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند".
مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو، بەبڕیارێكی ئەمریكا تا كۆتایی مانگی ئایار تەنیا هەشت وڵات بۆیان ھەیە نەوتی ئێران ھاوردەبكەن و دوای تەواوبوونی وادەكەش ھاوردەكردنی نەوتی ئێران دەبێت بگاته ئاستی سفر.