ئه‌نجامى کۆبونه‌وه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى ئاشکرا ده‌کرێت
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لیژنه‌یه‌ک له‌باره‌ى دۆخى که‌رکوک و پڕۆسه‌ى سیاسى و حوکمڕانى له به‌غدا و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و کارى پێکه‌وه‌یى بۆ ئاینده له کۆبوونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستاندا پێکهێنرا.
ماڵپه‌ڕى فه‌رمى یه‌کێتیى بڵاویکردووه‌ته‌وه "له کۆبونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتییدا گفتوگۆى نێوان لایه‌نه‌کان به‌تایبه‌تى یه‌کێتیى و پارتى بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى هه‌رێم هه‌ڵسه‌نگێندرا، دوایین کۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیى و پارتی، که له (14-1-2019) به‌ڕێوه‌چوو به ئه‌رێنى وه‌سفکرا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه "له‌به‌ر رۆشنایى دوا کۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیى و پارتی، لیژنه‌یه‌ک پێکهێنرا بۆ دۆخى که‌رکوک و پڕۆسه‌ى سیاسى و حوکمڕانى له به‌غدا و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و کارى پێکه‌وه‌یى بۆ ئاینده".
پارتى و یه‌کێتى له کۆبونه‌وه‌ى 14ى کانونى دووه‌مى 2019 دا لیژنه‌یه‌ک پێکده‌هێنن بۆ پرسى به‌غداو که‌رکوک که یه‌کێتى ده‌یه‌وێت وه‌زاره‌تى دادى بۆ یه‌کلاببێته‌وه‌و پارێزگاری نوێى که‌رکوک ده‌ستنیشان بکرێت.