پارتى و یه‌کێتى له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى داد "گه‌یشتن به ڕێککه‌وتن"
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت بڵاویکرده‌وه، پارتى و یه‌کێتى گه‌یشتوون به ڕێککه‌وتنێک بۆ کاندیدکردنى که‌سێکى سه‌ربه‌خۆ بۆ وه‌رگرتنى پۆستى وه‌زاره‌تى داد، که ناکۆکى له‌نێوان هه‌ردوو حزبه‌که دروستکردووه.
رۆژنامه‌که له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگاداره‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، دواى زنجیره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه له‌نێوان سه‌رکرده‌کانى پارتى و یه‌کێتى، گه‌یشتوون به ڕێککه‌وتنێک له‌باره‌ى پۆستى وه‌زاره‌تى داده‌وه له کابینه‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى، به‌جۆرێک که‌سێکى سه‌ربه‌خۆ له سلێمانى یان که‌رکوک بۆ وه‌رگرتنى پۆسته‌که کاندید بکرێت.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌که، ئه‌و رێککه‌وتنه ده‌رگا له‌به‌رده‌م رێککه‌وتنى دیکه‌ى پارتى و یه‌کێتیدا ده‌کاته‌وه له‌باره‌ى پێکهێنانى کابینه‌ى نوێی حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه.
پێشتر چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کى راگه‌یاندن باسیان له‌وه‌کردبوو، که عادل عه‌بدولمه‌هدى، دادوه‌ر رزگار محه‌مه‌د ئه‌مینى بۆ وه‌رگرتنى پۆسته‌که کاندیدکردووه، به‌ڵام هێشتا به‌فه‌رمى ئه‌وه پشتڕاستنه‌کراوه‌ته‌وه.
پۆستى وه‌زاره‌تى داد له کابینه‌ى حکومه‌تى عێراقدا یه‌کێکه له خاڵه ناکۆکه‌کانى نێوان پارتى و یه‌کێتى و هه‌ریه‌که‌یان پۆسته‌که به مافى خۆى داده‌نێت.