هاتوچۆى هه‌ولێر شۆفێران له‌م مه‌ترسیه ئاگادار ده‌کاته‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر سه‌رجه‌م هاووڵاتیان ئاگادار ده‌کاته‌وه رێگاى ده‌ربه‌ندى گۆمه‌سپان که بۆسه‌ر چیاى سه‌فین ده‌چێت له‌مه‌فره‌قه‌که‌وه بۆسه‌ر شاخى سه‌فین پاک نه‌کراوه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، سه‌رجه‌م شوفێران و هاووڵاتیان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه رێگاى ده‌ربه‌ندى گۆمه‌سپان که بۆ سه‌ر چیاى سه‌فین ده‌چێت له‌مه‌فره‌قه‌که‌وه بۆسه‌ر شاخى سه‌فین پاک نه‌کراوه‌ته‌وه له‌به‌فر به‌هۆى رێژه‌ى زۆرى به‌فره‌که.
هه‌روه‌ها جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که له ئێستادا ئه‌و رێگایه به‌ستویه‌تى و بووه به‌شه‌خته‌و به‌سته‌له‌ک، بۆیه به"رێگایه‌کى مه‌ترسیدار داده‌نریت".
هاتوچۆى هه‌ولێر داوا له‌شۆفێران ده‌کات ئه‌م رێگایه به‌کارنه‌هێنن تاپاک ده‌کرێته‌وه و شه‌خته‌و به‌سته‌له‌که‌که نامێنێت.
هاوکات، ئه‌وه‌ش رونده‌کاته‌وه، بۆگرتنى وێنه‌یه‌کى ناو به‌فر خۆیان تووشى کێشه نه‌که‌ن، چونکه به‌م دۆخه‌ى ئێستاى رێگاکه و به‌م نزمبونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمیه تیمه‌کانى به‌فر راماڵینیش کاره‌کانیان سه‌خت بووه.