ئاراس وه‌لى: له‌گه‌ڵ پارتى خاڵى هاوبه‌شمان زۆره‌

2019-01-18 10:48:54



هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى شاندى دانوستانکارى گۆڕان ئه‌وه‌ ئاشکرا ده‌کات له‌ گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ پارتى خاڵى هاوبه‌شیان زۆره‌.

ئاراس وه‌لى ئه‌ندامى شاندى دانوسانکارى گۆڕان به‌ ئاژانسى ئه‌نادۆڵى راگه‌یاندووه‌ که‌ له‌و کۆبوونه‌وانه‌ى تائێستا له‌نێوان گۆڕان و پارتى ئه‌نجامدراون خاڵى هاوبه‌شیان زۆره‌ و له‌ داهاتوویه‌کى نزیکدا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى نێوانیان ده‌ست به‌ کۆبوونه‌وه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه‌، به‌ڵام ده‌شڵێت:"له‌سه‌ر چه‌ند پرسێک بۆچونى جیاوازیان هه‌یه‌".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى باسکردووه‌ له‌ گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ پارتى  دوو وه‌ره‌قه‌یان داوه‌ته‌ شاندى دانوستانکارى پارتى ، یه‌که‌م تایبه‌ته‌ به‌ بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانى کارکردنى حکومه‌ت ، بابه‌تى دووه‌میش تایبه‌ته‌ به‌و ئیستحقاق و پشکه‌ى گۆڕان له‌ حکومه‌ت وه‌رى ده‌گرێت.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار