رێکه‌وتنه‌که‌ى نێوان هه‌رێم و به‌غدا بڵاوکرایه‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌غداو هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێک رێکه‌وتوون بۆ پرسى یه‌کخستنى ته‌عریفه‌ى گومرگى و لابردنى ئه‌و خاڵه گومرگیانه‌ى که له‌نێوان هه‌رێم و پارێزگاکانى تر‌ى عێراقدا بوونیان هه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى که‌رکوک.
حکومه‌تى عێراق له 15ى کانونى دووه‌مى 2019 بریاریداوه به‌په‌سه‌نکردنى رێنماییه‌کانى لیژنه‌ى باڵاى ئابوورى که تایبه‌ت به بازرگانیکردن و هاورده‌و پاراستنى به‌رهه‌مى خۆماڵى.
ئه‌و خاڵانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌رى رێکه‌وتوون بریتین له:
1. یه‌کخستنى پێناسه‌ى گومرگى.
2. به‌رێوه‌بردنى سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوریه‌کانى عێراقه‌وه.
3. جێبه‌جێکردنى بریاره‌کانى پاراستنى به‌رهه‌مى نیشتمانى حکومه‌تى عێراق و هه‌رێمى کوردستان.
4. پێدانى باج به‌پێى مادده‌ى 3 له‌برگه‌ى 4ى یاساى باج به‌پێى رێنمایى هاورده‌کردن.
5. ته‌واوکردنى یه‌کخستنى رێکارى مۆڵه‌تى هاورده‌کردن و به‌ڵگه‌نامه‌کان له‌نێوان عێراق و هه‌رێمى کوردستاندا.
6. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م خاڵه گومرگرییه‌کان که له‌ناوچه‌کانى(فایده) و شێراوه له باکور و له‌لایه‌ن له له‌رۆژهه‌ڵاتى که‌رکوک.
7. کارکردنى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق له سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوریه‌کانى هه‌رێم به‌پێى یاساى کارپێکراوى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه.