ئه‌م هه‌فته‌یه 8 وه‌زاره‌ت و 6 ده‌سته موچه وه‌رده‌گرن
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌پێى به‌دواداچونى هاوڵاتى که له‌به‌شى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى دارایى‌و ئابوورى وه‌ریگرتووه، ئه‌م هه‌فته‌یه موچه‌ى هه‌شت وه‌زاره‌ت و شه‌ش ده‌سته‌و سه‌رۆکایه‌تیه‌کان و خانه‌نشینى مه‌ده‌نى و ده‌زگاى مین و کۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن دابه‌ش ده‌کرێت.
ئه‌م هه‌فته‌یه کۆتایى دێت به دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى 10ى ساڵى 2018 و بریاره له‌پێنجى شوباتى مانگى داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شکردنى موچه بکرێته‌وه.
خشته‌ى دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى 10ى 2018:
یه‌کشه‌ممه - 20/1/2019:
وه‌زاره‌تی(شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو، کاره‌با ، گواستنه‌وه و گه‌یاندن ، پلاندانان)
هه‌روه‌ها دیوانى چاودێرى دارایى و هه‌ریه‌ک له ده‌سته‌کانى( وه‌به‌رهێنان، ده‌ستپاکى، مافى مرۆڤ، ژینگه،ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم)
هاوکات موچه‌ى کۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنى هه‌رێم و ده‌زگاى کاروبارى مین دابه‌ش ده‌کرێت.
بۆ رۆژى دووشه‌ممه - 21/1/2019، هه‌ریه‌ک له وه‌زاره‌ته‌کانى( رۆشنبیرى، ئاوه‌دانکردنه‌وه، پیشه‌سازى و بازرگانى) له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکایه‌تیه‌کانى( په‌رله‌مان، حکومه‌ت، هه‌رێم) دابه‌شده‌کرێت.
بۆ سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه 22 و 23 کانونى دووه‌مى 2019 موچه‌ى خانه‌نشینى سه‌ربازى و رۆژى پێنجشه‌ممه 24ى مانگ خانه‌نشینى مه‌ده‌نى موچه‌و وه‌رده‌گرن.