با گشت فه‌رمانگه‌کانى هه‌رێم چاو لەفه‌رمانگه‌ى تاپۆى سلێمانى/ 1  بکه‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش



 

ئهندازیار: عومهرى حاجى عنایت

 

ههرکاتێک کارێکم به یهکێک له فهرمانگهکانى حکومهتى ههرێم ههبوبێت ههوڵمداوه کهسێک لهبرى خۆم بنێرم لهبهر ئهم هۆیانه :

یهکهم: بهرگهى ئهو ههموو رۆتینیاتهى فهرمانگهکان، پهراوێز نوسین،  لهکۆڵخۆکردنهوهى بهرپرسیارێتى  ههندێ کارمهند و حهواڵهکردنم لهم ژوور بۆ ئهو ژوور ناگرم

دووههم: خاوخلیچکى و خۆدزینهوهى ههندێ فهرمانبهر لهکاتێکدا یهک ریز هاوڵاتى چاوهڕێیهو خاتون سهرقاڵى تهماته سور کردنهوه و چا لێنان بێت، من بهوه دههرى دهبم

سێههم: ویستومه خۆم بهدور بگرم لهههر جۆره خاترو خاترانهیهک، بۆ ئهوهى مامهڵهکهم وهک ههموو هاوڵاتیهک، بهڕێوه بچێت.

پێویسته زۆربهى کارمهندانى حکومهت لهو راستیه خۆیان نهدزنهوه، ئهوهى له فهرمانگهکاندا، دهیکهن ئهرکه، لهبهرامبهر ئهم ئهرکهدا مافیان ههیه، چۆن داواى مافى خۆیان دهکهن، پێویسه ئهرکهکهشیان وهک پێویست جێبهجێبکهن، نابێت ئهو خزمهتگوزاریهى کهکهرتى گشتى له رێی ئهوانهوه بۆ خهڵکی دابینکردوه، ئهوان به خهڵکى بفرۆشنهوه و منهت به سهر خهڵکدا بکهن، منهت بهسهر هاوڵاتیان لهبرى ئهو خزمهتهى که دهکرێن زۆر بهرچاوه،، بهشێوهیهک ههڵسوکهوت دهکهن، وهک ئهوهى که ئهوه ئهوانن  لهسهر بودجهى خۆیان خزمهت به خهڵک دهکهن نهک حکومهت، به تایبهت له ههندێ له فهرمانگه خزمهتگوزاریهکاندا ئهم منهت کردنه له حاڵهتهوه بوهته دیارده.

بهو حوکمهى که ماوهى زیاتر له چل ساڵه کارمهندى دهوڵهتم،  لهپۆستى بچوکهوه دیومه تا پۆستى باڵا، شارهزاى زۆربهى کارو ئهرکهکانى کارمهندانم، لهشێوهى بهڕێوهچون و تهواوکردنى مامهڵهکان شارهزاییهکى ههژارانهم ههیه، لهوه تێگهیشتوم، له فهرمانگهکانى ههرێمى کوردستان، ئهگهر نوسراوێک ببهیته فهرمانگهیهک ئهبێـت وهک کۆلاره ههمیشه دهزوهکهى بهدهست خۆتهوه بێت، ههرکه دهزوهکه بچرا ئیتر تۆ نابیته خاوهنى ئهو کۆلارهیه، ئهمه بۆ مامهڵهى هاوڵاتیانیش راسته ئهگهر دهستیان له مامهڵهکهیان بڕا دۆزینهوهى ئهستهم ئهبێت، بۆیه به ناچارى لهههر قۆناغێکدا کۆپیهک له مامهڵهکانیان ئهگرنهوه، تا وایلێدێ، دۆسیهى هاوڵاتیهکه له دۆسیهى فهرمانگهکه گهورهتر دهبێت، ههزاران جاریش که دۆسیهکه ونبووه، زۆر به سانایی، بهدهم چا خواردنهوه، زۆر بێمنهتانه، کارمهندهکه پێی ووتوه:

-بهخوا دۆسیهکهت دیار نیه

-ئهى چاره؟

-ئهگهر خۆت کۆپیت ههیه بڕۆ بیهێنه چارهسهرى دهکهین

لهمێژه ئاواتم ئهوه بووه لهههر فهرمانگهیهک کار بکهم سیاسهتى یهک پهنجهره ( الشباک الواحد)(One Window policy) جێبهجێبکهم، هاوڵاتیان دوربن له لێکهوتن لهگهڵ کارمهندان، ئهوهنده ئهم ژوورو ئهو ژوور نهکهن، له شوێنێک مامهڵهکهیان رادهستى کارمهندێک بکهن، ژماره تهلهفۆنهکهى لهسهر بێت، بهجێبهێڵی تائهو کاتهى تهواو دهبێت، دواتر به تهلهفۆن ئاگادارى بکهنهوه، لهدهرفهتێکدا بێت، بیباتهوه، لهههرکوێش کارم کردبێت چهندم بۆ کرابێت ههروام کردوه.

رۆژى چوارشهممه 30/1/2019 پێویستم به نهخشهى جێگیرى و وێنهى تۆمارى (صورة قیدو تثبیت الحدود)ی زهوییهکهم ههبوو، کهسێکم نارد، پاش یهک سهعات تێلى بۆ کردم، ووتى ئهگهر خۆت نهیهیت، کارهکه ئهنجامنادرێت، خۆم چوومه فهرمانگهى تاپۆ، کاتێک سهیارهکهم پارک کرد، لهگهڵ پاسهوانهکه کهوتمه قسه ئهو بهڕێزه دهرچوى کۆلیج بوو، بهشانازییهوه ئهرکهکهى جێبهجێدهکرد، کاتێک من سهرسوڕمانى خۆمم بۆ پاسهوانهکه دهربڕى، ووتى ههر من نیم، باخهوانهکهشمان دهرچوى بهشى ژمێریاریه له کۆلیجى ئابورى کارگێڕى، چوومه ناو فهرمانگهى تاپۆ، له یهکهم قۆناغدا چوار کهس لهچوار پهنجهرهوه پێشوازی له هاوڵاتیان دهکهن:

-سڵاو بهیانیت باش

-بهیانیت باش فهرموو، چۆن ئهتوانم خزمهتت بکهم؟

-ئهم برادهرم ناردوه بۆ صوره قهید، بۆچى نایدهنێ؟

-ببوره ئهوه بۆ پاراستنى بهرژهوندى جهنابت و گشت هاوڵاتیانه، ئهم موڵکانه سهروهت و سامانى خهڵکن، ناکرێت خاوهن موڵک یان وهکیلى فهرمى خۆى نهبێت صوره قهیدی هیچ موڵکێک بدهین به کهسێکی تر

-دهستتان خۆش بێت، ئێمهش ئهوهمان دهوێ، منیش وێنهى تۆمارى و نهخشهى جێگیرى زهویهکهمم دهوێ

-ژمارهکهى چهنده؟

 ......کهرتى ههشتى ئابلاغ

سهیرێکى کۆمپیوتهرهکهى کرد، ژمارهکهى دۆزیهوه

-بهناوى کێوهیه؟

-ناوى خۆمم پێووت

-راسته،..... بێزهحمهت ناسنامهکهت

ناسنامهکهى خۆمم رادهستکرد، به ووردى سهرنجیدا، لهگهڵ ناوى سهر صوره قهیدهکه بهراوردى کرد، گهڕاندیهوه بۆم، پسوڵهیهکى پێدام، ژمارهیکى لهسهر بوو.

-فهرموو له هۆڵهکه دابنیشه تا بانگت دهکهن.

هۆڵێکى پاکوتهمیز، کورسیى بهرێز دانراوه، شاشهیهکى گهوره به بهرزیهوه بهرامبهر هاوڵاتیهکان جێگیرکراوه، پلهى گهرمیکى مامناوهند، زیاتر لهپهنجا هاوڵاتى لهچاوهڕوانیدان، تاو نا تاوێک شاشه گهورهکه به سهوزى ناوی یهکێک لهوانه دهنوسێ که له چاوهڕوانیدان، ئهویش ئهچێته بهردهم پهنجهرهکه، مامهڵهکهى وهردهگرێتهوه، پاش کهمتر له یهک کاژێر ناوى منیش به گهورهیی و به سهوز نوسرا، چوومه بهر پهنجهرهکه، وێنهى تۆمارى و نهخشهى جێگیرى زهویهکهم وهرگرت.

ئهم پڕۆسه نایابه زۆر سهرنجى راکێشام، چوومه لاى بهڕێوهبهر بۆ ئهوهى ههندێ پرسی دهربارهى چۆنیهتى بهڕیوهچونى فهرمانگهکهى لێبکهم، ژنێک له ژوورهوه بهپێوه لهبهردهم مێزى بهڕێوهبهر وهستابوو زۆر به  حهماسهوه قسهى بۆ بهڕێوهبهر دهکرد:

-من تهنها ویستم دهسخۆشیتان لێبکهم بۆ شێوهى بهڕێوهبردنى ئهم فهرمانگهیه، کارهکهم تهواو بوو، هیچ ههستم به بێزارى نهکرد، تهنها بۆ ئهوه هاتووم، وهک ژنێک دهسخۆشى له ژنێک بکهم، خۆزگه ههموو فهرمانگهکان وهک ئێوه کارهکانیان ئهنجام ئهدا.

-ئێمه کارى خۆمان دهکهین، ئهرکى سهرشانمان جێهجێ دهکهین، تهنها مهبهستمان، پیادهکردنى عهدالهت و بهڕێکردنى مامهڵهى هاوڵاتیان و پاراستنى بهرژوهندى گشتیه

ژنهکه رۆیشت، چوومه بهردهم مێزى بهڕیوهبهر:

-سڵاو جوانه خانم بهیانیت باش

-بهیانیت باش کاک عومەر بهخێر بێیت

-سوپاسن منیش هاتم وهک ئهو ژنه دهسخۆشى له جهنابت و کارمهندهکانت بکهم، سهبارهت به شێوهى بهڕێکردنى کارى هاوڵاتیان

-سوپاسی ناوێت ئهرکى خۆمانه

-من سوپاسى جهنابت و گشت کارمهندانى ئهم فهرمانگهیه دهکهم، له چۆنیهتى وهرگرتنهوهى مامهڵهکهم جیگاى سهرسامى من بوون، هیچ فهرمانگهیکم ئاوا نهدیوه، نهچومهته فهرمانگهى پاسپۆرت ئهڵێن لهوێش ههروایه، بهگ بۆر نیه

-بهڵێ راسته ئهوانیش ئهگهر لهئێمه باشتر نهبن خراپترنین

ویستم ههندێ زانیارى زیاترى لێوهرگرم، بهتایبهت کۆنى دۆسیهکان زۆر دڵگرانى کردم، لێمپرسی ئهى بۆ ئهمه چیت کردوه؟ دۆسیهکان شڕو وڕ بوون

-خهمت نهبێ ههرچى زانیارى ئهم فهرمانگهیه ههیه (جگه له ئهوانهى سهردهمى عوسمانى) واته دۆسیهى ههموو موڵکهکان له ساڵى 1930 تا ئێستا ههمووى خراوهته سهر سێرڤهر(واته داخڵى هارد) کراوه له سێ سێرڤهرى جیاوازدا پارێزراوه، ئێمه یهکهم پارێزگاین له کۆى 18 پارێزگاى عێڕاق ئهم کارهمان ئهنجامداوه، واته مافى ههموو هاوڵاتیهک پارێزراوه، ئهگهر خودا نهکرده ئهو ههموو دۆسیانه بسوتێن ئێمه ههموو زانیاریهکانمان پارێزراوه، لێره به هیچ جۆرێک واسیتهو واسیتهکارى نیه، ههموو کهس بهپێى کارهکهى و چۆنیهتى مامهڵهکهى به یهکسانى سهرهدهرى لهگهڵ دهکهین

-دهستان خۆشبێت، باشه لهم سهردهمى پێشکهوتنى تهکنۆلۆجیایهدا، ئێوه ترسی فێڵکردن و تهزویرکردنتان نیه؟ ترسیى ئهوهتان نیه، موڵکى کهسێک مامهڵهى پێوه بکرێت بهبێ ئاگادارى خۆى؟

-هیچ شتێک رهها نیه بهڵام بێخهمبه، ئهوه ماوهى 10 ساڵه یهک کێشهمان نهبووه، ئهتوانى بۆ پشتڕاستکردنهوهى ئهم راستیه، بچیته دادگا، بۆ ئهوهى دڵنیا بیت

-ئهى لهم سهروبهندى پاشهکهوتى مووچهیهدا، بارودۆخى دهوامتان چۆنه؟

-دواى ئهوهى رێژهى پاشهکهوتى مووچه بۆ 18% کهمکرایهوه، کارمهندانى ئێمه ههموو رۆژیک تا سهعات یهک دهوام دهکهن، ئۆف بۆ هیچ کهسێک نیه به خۆم و سهرۆک بهشهکانیشهوه، پینجشهممانیش دهوام دهکهین

-جاران ههر هاوڵاتیهک ئههاته فهرمانگهى تۆمارى خانوبهره، دۆسیهکهى ئهدرایه دهستی، ئایا ئێستاش ئهو دیاردهیه ماوه؟

-نهخێر هاووڵاتى لهسهر ئهو کورسیانهى دهرهوه چاوهڕێ دهبێت تا مامهڵهکهى تهواو دهبێت، ئهگهر کارێک ههبێت لاى یهکێک له بهشهکان پێویست به بونى خاوهن دۆسیهکه بکات، بانگیدهکهن، ئهویش بۆچونى خۆى دهڵێت و ئهگهڕێتهوه شوێن خۆى تا مامهڵهکهى تهواو دهبێت

بۆ پشتڕاستکردنهوهى زانیاریهکانى بهڕێوهبهر، لهگهڵ ئهندازیار کاک مههدى بهرپرسی هونهرى بهڕێوهبهرایهتى تۆمارى خانوبهرى1، یهکێک له کارمهنده دڵسۆزهکانى ئهم نیشتمانه قسهمکرد، وێڕاى پشتڕاستکردنهوهی قسهکانى بهڕێوهبهر، ووتى:

-راسته ئێمه رۆژانه بێ ئهوهى ئۆفمان ههبێت تا سهعات یهک دهوام دهکهین، ئهگهر سهعات یهکیش بێت، له ژورهکهشم دهرچووبم، هاووڵاتیهک کارى به من ههبێت لهگهڵى دهگهڕێمهوه

-باشه کاک مههدى کێ له پشت عهقڵى بهڕێوهبردن و به ئهلیکترۆنى کردنى ئهم فهرمانگهوهیه؟

-ئهوهى راستی بێت هیچ کهس ناتوانێ رۆڵى بهڕێوهبهر نادیده بگرێت، بهڕاستى دڵسۆزه، بهڵام خۆت بهرپرسیاریهتیت دیوه، ئهم کاره به تهنها به بهڕێوهبهر ناکرێت ئهگهر دڵسۆزى زۆربهى کارمهندهکان نهبێت، به تایهبهت کاکه زرنگ عهبدولڕهزاق، که زۆر دڵسۆزانه له ژێر چاودێرى و سهرپهرشتى دکتۆر نزارى مامۆستاى زانکۆدا ئهم سیستهمهیان بۆ ئێمه دامهزراند، ناکرێت تواناى ئهم دوو بهڕێزه و دڵسۆزیان نادیده بگرین.

بهرپرسانى ههرێمى کوردستان لهمێژوى دروستبونى عێڕاق،  دواى راپهڕین تا به ئهمڕۆ ، زۆرترین گهندهڵى و نادادییان تۆمار کردوه، ، باندو باند بازى، ناعهدالهتى واسته و واستهکارى، ژمارهى پێوانهیی لهسهر ئاستى جیهان تۆمار کردوه، ئهم ههرێمهى شیتاڵ شیتاڵکردوه، نادادىو رۆتین  کارێکى کردوه، یاسا تهنها بۆ خهڵکه نهدارو لاوازهکهیه، یاسای دادگاکان، دهستهى دهسپاکى و چاودێرى دارایی بۆ گرتن و سهربڕینى تاوانباره بچوکهکان تیژو بهرکارن، بهڵام دهستهوهستانن لهبهردهم دزو جهرده زهبهلاح و مافیاکاندا، ئهمانه مرۆڤ بێئومێد دهکهن، بهڵام کاتێک سهردانى فهرمانگهى تاپۆى سلێمانى1م کرد، سهرنجى دڵسۆزى بهڕێوهبهرو کارمهندهکانیدا، باسی فهرمانگهى پاسپۆرت و تاقیگهى ناوهندى نهخۆشخانهى فێرکاری و چهند فهرمانگهیهکى دیکهیان بۆ کردم کهمێک ئومێدم بۆ گهڕایهوه وهک تروسکاییهک لهتاریکیدا ئومێدم پێوه گرێدا، که سهردانى ئهم جۆره فهرمانگانه دهکهیت، مرۆڤ زیاتر هیوادار دهبێت، وهک میسریهکان ووتویانه (لس دونیا بخیر)

لهکۆتاییدا منیش دهڵێم کاتێک لهپانتاییهکى رهشدا خاڵێکى سپى دهبینى ههوڵبده خاڵه سپیهکه زۆرترو گهورهترکه، مههێڵه تاریکى پانتاییهکه، داپۆشێ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار