ئازاری ژن له قه سیده ی (ئێستا کچێک نشتیمانمه)

5 ساڵ لەمەوپێش



 دلێر محه مه د نووری

هه ر کاتێک ناوی شێرکۆ بێکه س ده بیستین، بێ هیچ بیرکردنه وه یه ک چاوه ڕوانی شیعرێک ئه بین، که ووشه کانی بۆ نشتیمان، ئازاره کانی مێینه ی کۆمه ڵگای کوردی، نادادپه روه ری سیاسی و کۆمه ڵاتی و هه ندێ بابه تی تر نووسرابن.  دوو بابه ت زۆر به زه قی وبه شێوه یه کی گه وره هه میشه خۆیان له شیعره کانی شێرکۆدا نمایش ده که ن، که ئه وانیش خۆشه ویسی نشتیمان وکێشه کۆمه ڵایه تییه کانی ژنانه. به ڵام له (ئێستا کچێک نشتیمانمه)دا ئه م دوو بابه ته به ته رزێکی زۆر تازه وه خۆیان ده نوێنن. تا ئێستاش له لای هیج شاعیرێکی دیکه به م شێوه یه ته وزیف نه کراون. شێرکۆبێکه س له (ئێستا کچێک نشتیمانمه)دا له لایه ک تازه گه ری و داهێنانێکی واتایی گه وره ده هێنێته ناو کرۆکی شیعری کوردییه وه وله لایه کیش هه ندێک چه مک و واتای باو ئاوه ژوو ده کاته وه یان ده یانگۆرێت. نشتیمان که واتای دایک و باوه شی گه رم وئارام به خش ده به خشێته رۆڵه کانی که چی لێره گۆڕاوه بۆ پیاوێکی که ته ی له شێوه ی پۆلیس که هه میشه وه کوو گوومانلێکراو سه یری رۆڵه کانی خۆی ئه کات و ده مێک منه ت ئه کات به سه رییاندا وده مێکی تریش تۆڵه یان لێده کاته وه. لێره نشتیمان له جێگه ی به خشنده یی و میهره بانی ده بێته بازرگانێکی چاووچنۆک و بازرگانی به خوێن و جه سته ی خۆی و رۆڵه کانێوه ده کات. هه رچه نده من له وه تێده گه م که شێرکۆ مه به ست له ناووزڕادنی نشتیمان خۆدی کاراکته ره خراپه کانی ناوو نشتیمانه نه ک خودی نشتیمانه که.  به ڵام ئه و لێره گرنگی به ئه نجامی کۆتایی داوه و نشتیمانی به هه موو پیاوانی ده سه ڵات و گه نده ڵکارانێوه وه کوو یه ک جه سته ی نه خۆش و سه رئه نجامێکی خراپ ته ماشا ده کات.

به ڵام ئه وه ی زۆر سه رنجی منی بۆ ئه م باسه ڕاکێشا بابه تی ژنه له م قه سیده یه دا. شێرکۆ له (ئێستا کچێک نشتیمانمه) دا وه ک که سێکی بێزار و ته واو بێ هیوا له نشتیمان و پیاوه کانی خۆی ئه نوێنێ. ئه و نشتیمانه ی که ساڵانێک بوو شێرکۆ گۆرانی به باڵا ودیمه نی جوانی ده ‌گووت ودێهات وشار کوچه وکۆڵانه کانی ده گه ڕا و مێژووی کۆن ونوێی به سه ده کرده وه وبه پیاوان وشۆرشگێره کانی دا هه ڵیده دا. که چی لێره دا بێپه روا هه رچی دیوی دزێو وتاریک و ڕه شی هه یه هه ڵیده داته وه. ئه و لێره دا په ی به هه موو ده رده کانی نشتیمان بردووه وپانتایی باشی بۆ هه موو کاره دزێوه کان ته رخان کردووه و ده ستی خستۆته سه ر هه موو برینه کان وله کۆتایی هه ر کێشه یه کیشدا چاره سه رێکی له ڕه گ وریشه وه بۆ داناوه. ئه و زۆر به ئاشکرا باس له نشتیمان وه ک نه خۆش وگه نده ڵ و ده رده دارێک ده کات که هیوای چاکبوونه وه ی لێ ناکات و ته نها به گۆڕینی بنه ڕه تیی چاره ره سه رده بێت. به ڵام ئه وه ی به لای منه وه سه یره له هه ر هه نگاوێکی ئه م قه سیده یه دا ده مانهێنێته سه ر مه سه له ژنان و کێشه کۆمه ڵایه تییه کانی ژنان. کاتێ ره خنه له ئایین ئه گرێت ژنان ده بن به سه رقافڵه ی قوربانییه کان. کاتێک ره خنه له خۆدی نشتیمان ده گرێت ژنان به شێکن له قوربانی و کاتێک ره خنه له نه ریتی باوو کۆمه ڵگا ده گرێت وقوربانی سه ره کی ژنانن. کاتێک باسی پیاوسالاری ده کات ئه وه ژنان تاقه قوربانی هاوکێشه که ن. پانتایی ژن له له م قه سیده یه دا پانتاییه کی هێجگار زۆره، زۆرتر له هه ر کێشه یه کی ناو قه سیده که، وه ک ئه وه ی پێمان بلێت به چاره سه رکردنی کێشه ی ژنان نشتیمان به شێکی زۆر له جوانییه که ی خۆی بۆ ده گه ڕێته وه. دوای خوێندنه وه ی ئه ده ققه له ٢٥ جێگه دا ته نها باس له کێشه ی مێینه کراوه وئه مه جگه له وه ی له دووتوێی قه سیده که دا له زۆر شوێنی دیکه شدا ئاماژه بۆ هه مان بابه ت کراوه. لێره دا هه وڵ ده ده م ئاماژه به هه ندێکیان بکه م به کورتی...

١/ ناوونیشانی قه سیده که (ئێستا کچێک نشتیمانمه) کچێک که ناوی (ڕۆزانا) یه جێگه به نشتیمان له ق ئه کات وئه بێته نشتیمانێکی تازه وگه نج بۆ (کامه ران) ئه میش کارێکته رێکه له ڕێگه ی گێڕانه وه باس له هه موو کێشه کانی خۆی ومرۆڤی کورد ده کات له بێزاری و بێهیواییدا ده گاته خالی خۆکوشتن به ڵام خۆشه ویستی کیژێک هه موو ماناکانی لا ده گۆڕێت و روانگه کانی بۆ ژیان نوێ ده کاته وه وئاراسته یه کی تازه یان پێ ده به خشی. هه رچه نده کارێکته ری رۆزانا زیاتر مه جازییه و به واتای رۆژێکی نوێ دیت و شاعیر مه به ستێتی بڵێت کامه ران (هاوڵاتی کورد) ناتوانێت ئه م نشتیمانه پیر و چڵکن وبه دکاره ی خۆشبوێت و نشتیمانێکی تازه ی گه نجی بێگوناهی گه ره که تا عاشقی بێت. لێره دا له قووڵایی مانادا ده گه ینه ئه و ئه نجامه ی که چۆن نشتیمان له رۆژگاری کۆندا بووبوو به مایه ی بێزاری و سه هه ڵگرتن وخۆکوشتن به ڵام له رۆزانا دا یان له رۆژێکی نوێدا ده بێته دلخۆشکه ر و رزگار که ر.

٢/له کۆپله ی (من کراسی ژنانه م ...)دا له رێگه ی کراسی ژنانه وه ئازار ومه ینه تییه کانی مێینه ی وڵات ده خاته روو که چۆن په راوێز خراوو گوێ لێنه گیراوون. له و کۆپله یه شدا که کارێکته ی پشیله باس له ناسینی کامه ران ئه کات دیسان له ده می کامه رانه وه با س له دایکی کڵۆل وخوشکه قه یره به دبه خته کانی کامه ران ئه کات وه کوو دوو ئه ندامی بێنه وای کۆمه ڵگای کوردی ئه یانخاته به رچاوو. له کۆپله ی (من ناووم کۆتره شینکه یه و کچم...)دا دیسان باسی کۆت وزنجیری کچانی کۆمه ڵگای کوردی ده کات که چۆن له نێو زیندانی ماڵه وه هه نگاوه کانیان بۆ ده ژمێردرێ وسنووری جووڵه یان بۆ دیاری ده کرێت وه کو خۆیان باس له خۆیان ده که ن وه ک له جاره نووسی حه رام و جه سته ی حه رام پێکهاتبن وهه میشه له ژێر چاودێری نێر و ئاییندان. هه روه ها له کۆپله ی (له سه ر جاده ی سه هۆڵه که ڕاوه ستاوم، ئه وه کچه ...) شاعیر وێنه ی کچێک ئه کێشی که پێ ئه چێت جلێکی مۆدێرن و نیمچه ڕووتی له به ردا بێت و ئازادانه له سه ر جاده ی سه هۆڵه که ئه سوورێته وه و کامه رانیش وه کوو سه راب و خه یاڵ دێته به رچاوی. له کۆپله ی( من ناووم پرچه ...) باس له مه سه له ی ئازادییه کانی ژن وحیجاب ده کات که چۆن ژنان له سروشت وخۆیان ده رده هێنرێن، چۆن ئایین کۆت وزنجیری ژنی کردووه. شاعیر لێره دا له جیاتی ئه وه ی به ته عبیری سواوو راسته وخۆ باسی ژن بکات دێت له کونجێکی تری ئه م مرۆڤه وه باس له کێشه کانی ده کات که ئه مه ش جوانییه کی له ڕاده به ده ر به ده قه که ئه به خشێت و کاریگه رتر ده گاته دڵی خوێنه ر وه ک ئه وه ی باس له پرچ وقۆلی رووت و مه مک و دوو په ڕی باڵی کۆتره شینکه وکراسی ژنانه وجووته پێڵاوی دایکی کامه ران وجووته گواره ی گوێ خوشکی کامه ران وئه و کتێبانه ی حه ز له رۆزانا ناکه ن وبۆکرووزی پرچ وجه سته ی ژن وزۆری رتر. که زۆربه ی ئه م ده لالاتا نه ش بۆ خۆیان کارێکته ر وقسه که رن له سه ر ته ختی شانۆی قه سیده که.

٣/قوولتر له وانه ی که له سه ره وه باسمان لێوه کرد، شێرکۆ بێکه س له ڕێگه ی هه ندێ شایه تحاڵی ئیحائییه وه هه ندێ له و کاره ساتانه مان بۆ ریز ده کات که به سه ر ژنانی کۆمه ڵگای کوردیدا هاتوون به تایبه تی له دوای ڕاپه ڕینه وه، که ئه مانه ش دیسان سه لیقه و توانای شێرکۆ ده رده خه ن له گێرانه وه کانیدا بۆ نموونه له کۆپله ی (من ناوم گابه رده گابه رد...)کۆمه ڵێک کاره سات و رووداوی کوشتنی ناهه ق وخوێن ڕشتن ده خاته روو که گابه رد بینیونی، جا گابه رد خودی خۆی بێت یان نیشانه بێت بۆ شاهیدێکی بێده نگ وتاساوکه به ر له مردنی هه ندێ ڕاستی ئاشکرا ده کات و خۆی به تاڵ ده کاته وه له و تاوانانه ی به به رچاوی ئه وه وه ئه نجام دراون. لێره شدا شێرکۆ رووداوی کوشتنی ژنێک له سه ر شه ره ف به ناوی خوا و ئایینه وه دیسان به کاره ساتبارترین تاوان ده بینێ له چاو کوشتنی رۆژنامه نووسێکی ئازاد یان هه ڵگرانی بیرێکی جیاواز. لێره دا گابه رد به ئاشکرا ئه ڵێ له هه موو تاوانه کان ناخۆشتر ئه و ژنه بوو که ناوی شه ره فه وه کوشتیان. هه روه ها له جێگه یه کی تریش کاتێ باسی قه ڵه مه که ی نشتیمان ئه کات که چه ند نووکێکی ره نگاڵه یی پێوه یه کاتێ نشتیمان به م قه ڵه مه (...به ڕه ش ده نووسێت ئازادی مێ و به سووری نێر ده یکوژێنێته وه ...) یاری کردنی شاعیر به ڕه نگه کان و دابه شکردنیان به سه ر نێر و مێدا یه ک دونیامان له پرسیار وڕامان و گوومان له ڵا درووست ئه کات کاتێک باس له ئازادی مێ ئه کات ره نگی ڕه شی که نیشانه یه بۆ فێڵ و درۆ وگوومان ، سووری نێریش نیشانه یه بۆ خوێن و هه ڵچوون وکه ف وکووڵ به کارده هێنێت.

٤/ له به شی دووه می قه سیده که دا و له کۆپله ی ( له سه ر جاده ی سه هۆڵه که راوه ستاوم، یه که م جاره خۆم وناوه که م وجاده که له یه ک بچن چه ند رۆژێکه وه کو ئه وه ی چه ند ساڵێک بێت کچێک هاتۆته رووحمه وه ....) دا لێره دا زۆر به جوانی و زۆر به روونی شاعیر باس له عیشق و خۆشه ویستی ئه کات که چ کاریگه رییه ک له سه رهه ڵسوکه وتی مرۆڤه کان داده نێت و چ به رچاوروونییه کیان له ژیاندا پێ ده به خشێت. ته نانه ت له جێگه یه کدا ده ڵێت (...ئه گه ر دنیا له م عه شقه ی من و رۆزانای له ناو دڵی ژن وپیاوی سه رزه میندا تۆو کردایه، دڵنیابووم رق وتۆڵه وشه روشۆری به خۆیه وه نه بینایه...) ئا لێره دا رێک ووته کانی فرۆییدم به بیر دێته وه کاتێ له وه ڵامی پرسیارێکی ئه نیشتایندا که ده پرسێت ئاخۆ چۆن له شه ڕ رزگارمان ده بێت، فرۆییدیش به وه وه ڵام ده داته وه که مه حاڵه مه گه ر به گه مارۆدان و به ڵارێدابردنی گیانی شه ڕانگێزی و مردن وه ک خۆی ده لێت به په ره پێدانی ئیرۆس (خۆشه ویستی) ده توانین هێزی شه ڕ له دلێ مرۆڤه کان که م بکه ینه وه. ئه مه ش به شێکه له فه لسه فه و بیری قووڵی شاعیر که له زۆر شوێن و جێگه له شیعره کانیدا په ی پێ ده برێت.

شێرکۆ بێکه س له مێژه به قه له می پڕ به ره که تی شیعر ده نووسێت وتا دوا ساته کانی ژیانیشی له به خشش نه که وت. من به م که مه زانیارییه که هه مه وای بۆ ده چم که شێرکۆ هیچ شتێکی زیاده ی نه نووسیبێت وهه رچیشی نووسیبوو بۆ ئازادی ژن هه ر هه موویان گرنگ و له جێگه ی خۆیان بوون. به ڵام گه ر ئه م قه سیده یه ی نه نووسیبا من نازانم جگه له بێکه س کێ شۆڕشێکی له م جۆره ی ته نها به قه سیده یه ک به رپا کردایه کێ؟

له کۆتاییشدا ڕووی ده مم ئه که مه شانۆنووسان و ده ڵێم قه سیده ی (ئێستا کچێک نشتیمانمه) بابه تێکی خاوی جوانترین شاکاری شانۆیه و به فیلمسازانیش ده ڵێم ئه مه سیناریوی جوانترین فیلمی سه رده م و به گۆرانیبێژانیش ئه وه قه سیده یه ک پڕاوپڕ له کۆپله ی پڕ ئاهه نگی گۆرانی یه.

 

      

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار