وتەبێژی پارتی و سەرۆکایەتی کۆمار وەڵامی یەکتر دەدنەوە لەسەر بەخشینی ١٠٠ ملیۆن دۆلار لە لایەن ئێرانەوە
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هەریەکە لە پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکایەتی کۆماری عێراق وەڵامی یەکتر دەدەنەوە لەسەر وتەیەکی راوێژکاریکی سەرۆک کۆمار کە رایگەیاندبوو ئێران ١٠٠ ملیۆن دۆلار تەرخانکردبوو بۆ دەرچوونی فوئاد حسێن کاندیدی پارتی لەبەرامبەر بەرهەم ساڵح.
دوای وتەکانی ئه‌میر كنانی راويژکاری سەرۆک کۆمار، مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی و حەسەن جیهاد وتەبێژی سەرۆک کۆمار وەڵامی یەکتریان دایەوە.
رونکردنەوەی وتەبێژی پارتی:
قسەكانی ڕاوێژكاری سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق (ئەمیر كینانی) لەبارەی بابەتی سەرۆككۆمار و بارزانی و پارتی لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئەلعێراقییە جێگەی سەرسووڕمانە. پێدەچێ ئەو كابرایە لەوەتەی بووەتە ڕاوێژكار، هەوڵی گەوجاندن و شۆردنی مێشكی درابێت.
لەوەڵامی قسە ناڕاستەكانیشیدا دەڵێین، ئەگەر ئێران حەزی لێ نەبا و نەیویستبا نە بەڕێزت ئێستا ڕاوێژكاری سەرۆك كۆمار دەبووی و نە ئەوەی ئێستا بووەتە سەرۆك كۆمار، دەبوو بە سەرۆك كۆمار.
مەحمود محەمەد
وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان
9/ 2/ 2019
ده‌قی وه‌ڵامی وتەبێژی سەرۆک کۆمار
به‌ڕێز وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، بابه‌تی لێدوانێكی ئه‌میر كینانی و سه‌رۆكایه‌تی كۆماری بێ هیچ هۆیه‌ك تێكه‌ڵ كردوه. به‌ڕێز ئه‌میر كنانی له كاتێكدا وه‌كو شرۆڤه‌كار و كادیری ره‌وتێكی سیاسی عیراق قسه‌ی كردوه، نه‌ك راوێژكاری سه‌رۆك كۆمار.
ئێمه لێره‌دا بیر وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستانی دێنینه‌و، كه ئه‌میر كینانی یه‌كه‌م جاری نییه لێدوان بدات و هه‌ڵوێستی له‌و جۆره‌ی هه‌بێت، به‌ڵام پێده‌چێت وته‌بێژی پارتی ئه‌مجاره ویستبێتی به مه‌به‌ست لێكدانه‌وه بۆ قسه‌كانی ناوبراو بكات. سه‌رباری ئه‌مه‌ش به‌ڕێز كنانی ساڵانێكه له‌سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كارده‌كات نه‌ك تازه بوبێته راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.
لێره‌وه دوپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و لێدوانه په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراقه‌وه نییه و ده‌بوایه وته‌بێژی پارتیش وردتر سه‌رنجی بابه‌ته‌كه‌ی دابوایه، ئه‌و تۆمه‌ت و هه‌ناسه‌سواریه‌ی كه به‌وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌و ووته‌بێژه‌وه دیاره پێویست نه‌بوو.
حه‌سه‌ن جیهاد
وتەبێژی سەرۆک کۆمار
9/ 2/ 2019