عه‌تا سه‌راوى بۆ هاوڵاتى: له‌سه‌ر ژه‌هر خواردکردنم سکاڵام تۆمار کردووه
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌کێتى ئاشکراى ده‌کات که ژه‌هرخوارد کراوه‌و سکاڵاشى له وڵاتى سوید تۆمار کردووه.
عه‌تا سه‌راوی، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌کێتى وتى" دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى تێکچونى بارى ته‌ندروستییه‌وه له‌مانگى ئه‌یلولى رابردو روم له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات کرد، له‌پشکنینه پزیشکییه‌کاندا ده‌رکه‌وتوه که ژه‌هرخوارد کراوم".
عه‌تا سراوى وتیشى" ئێستا ته‌ندروستیم زۆر باشه‌و وه‌ک هاوڵاتیه‌کى سویدى سکاڵام له‌و وڵاته تۆمار کردووه".
ناوبراو ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه که له‌هه‌رێمى کوردستان ئیشى ده‌زگا ئه‌منییه‌کانه به‌دواداچونى بۆ بکه‌ن، ده‌شڵێت:" له‌هه‌رێمى کوردستان سکاڵام تۆمار نه‌کردووه".
عه‌تا سه‌راوى یه‌کێکه له کادره سه‌ربازییه‌کانى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان و ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌دنى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستانه.
ده‌قى نوسینه‌که‌ى عه‌تا سه‌راوى له تۆرى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک...
هاوڕێ و هه ڤاڵان و دۆستانى خۆشه‌ویست
به‌نده له‌به‌روارى ۲٥_۹_۲٠۱۸ له‌گه‌رمه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژارندا توشى حاڵه‌تێکى نه‌خوازراوى ته‌ندروستى بوم و به‌ناچارى وڵاتم به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ى وڵات به‌جێهێشت. دواى پشکنینى پزیشکى ده‌رکه‌وت که به‌ر هێرشێکى ده‌ستێکى ڕه‌شى ترسنۆک که‌وتوم و ژه‌هرخوارد کراوم. دواى عیلاج وه‌رگرتنم و مانه‌وه‌م بۆ ماوه ى چوار مانگ خۆشبه‌ختانه به‌ته‌ندروستییه‌کى باشه‌وه له ۲٥_۱_۲٠۱۹ گه‌ڕامه‌وه بۆ وڵات.
لێره‌وه به‌پێویستى ئه‌زانم زۆر زۆر سوپاسى برایانى به‌ڕێزم کاک بافڵ تاڵه‌بانى و کاک قوبادتاڵه‌بانى بکه‌م که ئاگادار‌و هه‌واڵپرسى به‌رده‌وامم بون. زۆر سوپاسى برایانى زۆر به‌ڕێزم کاک به‌ختیارو کاک دلێرى سه‌ید مه‌جیدو هاوڕێى خۆشه‌ویستم کاک شێرکۆ میروه‌یس بکه‌م که زۆر ماندوبون پێمه‌وه به‌تایبه‌ت کاک دلێر. زۆر سوپاسى هاوڕێ به‌ئه‌مه‌ک و دڵسۆزه‌کانم له‌ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى ئه‌که‌م که زۆر زۆر پێمه‌وه هیلاک بون سوپاس بۆ هه مویان. زۆر سوپاسى د. محه‌مه‌د سابیر و کاک به‌کر فه‌تاح و کاک مه‌حمود سه‌نگاوى و کاک عه‌دنان و د. ئارام و نوسینگه ى کاک بافل و کاک قوباد ده‌که‌م. زۆر سوپاسى خزمانم له به‌ریتانیا ئه‌که‌م به‌ڕاستى پێمه‌وه ماندبون. زۆر سوپاسى سه‌رجه‌م خزمانم له شاره‌زورو گه‌رمیان ئه‌که‌م به‌تایبه‌ت کاک عه‌لى شه‌هید محه‌مه‌د که هه‌میشه له‌گه ڵم بون له‌ڕۆژى گه‌ڕانه‌وه‌م له ۲٥_۱_۲٠۱۹ تا ئه‌مڕۆ.
زۆر زۆر سوپاسى سه‌رجه‌م هه ڤاڵان و دۆستان و ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ش ئه‌که‌م که سه‌ردانیان کردم به‌ڕاستى دڵخۆش و قه‌رزاریان کردم و دڵنیاشیان ده‌که‌مه‌وه که درێژه‌پێده‌رى ڕێبازى شه هیدان و ڕێبه‌رم مام جه‌لال ده‌بم.
له‌گه‌ڵ سوپاس و ڕێزى دوباره‌م
عه‌تا سه‌راوى
۱٠_۲_۲٠۱۹