روونکردنەوەیەک له راگەیاندنی نووسینگەی وەزیری دارایی و ئابووری

5 ساڵ لەمەوپێش



دەربارەی بڵاوبوونەوەی نوسراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمار (6800)لە 19/12/2018، تایبەتە بەلادان ودانانی (100) فەرمانبەری گرێبەست لە بەرێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی راپەرین بە پێویستمان زانی ئەم روونکردنەوەیە رابگەیەنین:-
1- دامەزراندن ودانانی فەرمانبەری گرێبەست لە شوێنی فەرمانبەری گرێبەست کە واز دێنێت بەمەبەستی پرکردنەوەی شوێنیان، لە جیاتی دانانیان بۆدەکرێت بەپێ ی رێنماییەکان لەدەسەڵاتی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانە بەپێی پێویست وداواکاری فەرمانگەکان.
2- رۆژانە چەندەها نوسراوی هاوشێوە ئەنجام دەدرێت بۆسەرجەم وەزارەتەکان وفەرمانگەکان بەپێی رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران جێ بەجێ دەکرێت لەلایان وەزارەتمان.
3- هیچ جۆرە لادانێکی نایاسایی لەو نوسراوەدا بەدی ناکەین.
4- لەبەر ئەوەی بەرێوەبەرایەتی شارەوانی راپەرین تازە کراوەتەوە (استحداث ) کراوەوجیا کراوەتەوە لە بەرێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی سلێمانی بۆیە گواستنەوەی میلاکیان بۆئەنجام دراوە.

راگەیاندنی نووسینگەی وەزیری دارایی وئابووری
10/2/2019

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار