به‌هاوکارى موساد و سى ئاى ئه‌ى زانایه‌کى ئه‌تۆمى ئێران هه‌ڵهاتووه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سێ ده‌زگاى هه‌واڵگرى به‌شداریان کردووه له هاوکاریکردنى هه‌ڵهاتنى زانایه‌کى ئه‌تۆمى ئێرانی‌دا له ژێر په‌رده‌ى کۆچکردن بۆ ئه‌وروپا.
ڕۆژنامه‌کانى جیروزالیمى ئیسرائیلى و ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى بڵاویانکرده‌وه، پرۆسه‌ى کارکردن بۆ هه‌ڵهاتنى ئه‌و زانا ئه‌تۆمییه که ناوى نه‌هێندراوه، له مانگى تشرینى یه‌که‌مى ساڵى ڕابردووه‌وه ده‌ستیپێکردووه و توانیویانه سه‌ره‌تاى مانگى کانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ بیگه‌یه‌ننه ڕۆژئاوا.
هه‌روه‌ها هه‌ر سێ ده‌زگاى سى ئاى ئه‌ى ئه‌مریکى و موسادى ئیسرائیلى و ئێم ئاى شه‌شى به‌ریتانى هاوکارى پرۆسه‌که‌یان کردووه و توانیویانه ئه‌و زانایه به‌سه‌لامه‌تى بگه‌یه‌ننه تورکیا و له‌وێشه‌وه ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه براوه بۆ به‌ریتانیا.
ئه‌و ڕۆژنامانه ئه‌وه‌شیان ئاشکرا کردووه زاناکه ته‌مه‌نى 47 ساڵه و ئێرانیه پێش ئه‌وه‌ى ببرێته ئه‌مریکا له‌لایه‌ن ده‌زگاى هه‌واڵگرى به‌ریتانیاوه لێکۆڵێنه‌وه و پرسیارى ده‌رباره‌ى به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌که‌ى ئێران لێکراوه.
ئه‌مریکا و ئیسرائیل مه‌ترسى خۆیان ڕاگه‌یاندووه له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌که‌ى ئێران و ده‌ڵێن ڕێگه ناده‌ن ئێران ببێته خاوه‌نى چه‌کى ئه‌تۆمی.
پاش ئاشکرا کردنى هێشتا له‌لایه‌ن ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئێرانه‌وه ئه‌م هه‌واڵه پشت‌راست نه‌کراوه‌ته‌وه.