یاساى بودجه له وه‌قایعى عێراقى بڵاوکرایه‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى ٢٠١٩ له رۆژنامه‌ى وه‌قایعى عێراقیدا بڵاوکرایه‌وه و که‌وته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه.
ئه‌مرۆ له ژماره‌ى چوار هه‌زار و ٥٢٩ ى ڕۆژنامه‌ى وه‌قایعى عێراقیدا یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى ٢٠١٩ بڵاوکرایه‌وه ئه‌وه‌ش کۆتا هه‌نگاوى په‌سه‌ندکردنه و که‌وته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه له ٢٣ ى مانگى رابردوودا په‌رله‌مانى عێراق پرۆژه یاساى بودجه‌ى په‌سه‌ندکرد و له چوارى ئه‌م مانگه‌شدا سه‌رۆک کۆمارى عێراق یاساکه‌ى په‌سه‌ندکرد.
بودجه‌ى ئه‌مساڵى عێراق به‌بڕى ١١٢ ملیار دولار خه‌مڵێنراوه و پشکى هه‌رێمیش له بودجه‌دا به رێژه‌ى له‌سه‌دا ١٢ پۆینت ٦٧ جێگیرکراوه.
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، بریارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" هه‌ر کات بوجه بکه‌وێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌به‌غداوه بۆ هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت".