لیوا قاره‌مان: یه‌ک پێشمه‌رگه نه‌گه‌راوه‌ته‌وه ناوچه جێناکۆکه‌کان
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌مڕۆ چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌کى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌یان ئاشکرا کردووه که به‌شێک له‌هێزه‌کانیان گه‌راوه‌ته‌وه سه‌ر رێگاى نێوان کفرى – خورماتوو، به‌ڵام جێگرى سوپاسالارى پێشمه‌رگه ئه‌وه ره‌تده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت:" یه‌ک پێشمه‌رگه نه‌گه‌راوه‌ته‌وه ناوچه جێناکۆکه‌کان".
جه‌مال وارانی، ئامر لیوا له هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له سنورى خورماتوو له لێدوانێکدا به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستانى راگه‌یاندووه "به‌یانى ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه هێزێکى پێشمه‌رگه گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر رێگاى نێوان کفرى – خورماتوو، له نزیک گوندى قاهیره و ناوچه‌ى قورى چایی، که ده‌که‌وێته میحوه‌رى قه‌ره‌ته‌په و جه‌باره".
ناوبراو ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "هه‌ر ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌کى هاوبه‌شى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق سه‌ردانى ناوچه‌که‌یان کردووه بۆ دیاریکردنى ئه‌و خاڵانه‌ى که بڕیاره به‌پێى رێککه‌وتنى هه‌ردوولا هێزه‌کانى پێشمه‌رگه تێیدا جێگیر بکرێن".
جێگرى سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت یه‌ک پێشمه‌رگه نه‌گه‌راوه‌ته‌وه بۆ ناوچه جێناکۆکه‌کان.
له‌به‌رانبه‌ردا لیوا قاره‌مان که‌مال، جێگرى سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى" ئه‌و مه‌وزوعه زۆر له راگه‌یاندنه‌کان باسکراوه کراوه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌کانى پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراق و هاوپه‌یمانان له‌گفتوگۆدان و خه‌ریکى ئیشه هونه‌رییه‌کانن".
لیوا قاره‌مان وتیشى" یه‌ک پێشمه‌رگه نه‌گه‌راوه‌ته‌وه ناوچه جێناکۆکه‌کان".
له‌دواى روداوه‌کانى 16ى ئۆکتۆبه‌ره‌وه پێشمه‌رگه ناوچه جێناکۆکه‌کانى له‌ژێر فشارى حکومه‌تى عێراقى چۆڵ کردووه‌و له‌ئێستادا گفتوگۆ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بگه‌رێته‌وه ئه‌و ناوچانه تا به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق ئاسایشى ئه‌و ناوچانه بپارێزن.