وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گه‌یشته‌ به‌غدا

2019-02-12 10:11:31



 پاتریك شاناهان وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌ وه‌كاله‌ت ئەمڕۆ سیشەممە گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌ختی عیراق.

بڕیاره‌ له‌م سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كان كۆببێته‌وه‌.

بڕیاریشه‌ له‌و سه‌ردانه‌یدا وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌ وه‌كاله‌ت چاره‌نووسی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌سوریا له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی عیراق تاوتوێ بكات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار