کۆمه‌ڵ به‌شدارى کردنى له حکومه‌ت به‌کراوه‌یى ده‌هێڵێته‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمه‌ڵى ئیسلامى ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ پارتى ده‌به‌نه قۆناغى باشتر له‌وه‌ى که له رابردوو هه‌یانبووه و جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه به‌شداریکردنیان له حکومه‌ت به‌کراوه‌یى ده‌هێڵنه‌وه.
ئه‌مڕۆ شاندێکى ئه‌نجومه‌نى سیاسیى کۆمه‌ڵ سه‌ردانى پیرمامى کرد و له‌گه‌ڵ شاندێکى پارتیى کۆبووه‌وه و ئه‌وه‌ش دووه‌م کۆبوونه‌وه‌یانه له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا.
رێبوار حه‌مه‌د، وته‌بێژى کۆمه‌ڵ له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:"پرسى به‌شدارى و ئۆپۆزسیۆنبوونیان تا ئێستا پرسێکى کراوه‌یه".
هه‌روه‌ها وتیشى" له کۆبوونه‌وه‌ى سه‌رکردایه‌تى کۆمه‌ڵ بڕیارمان دا که ئه‌م پرسه بخه‌ینه دواى به‌رچاوڕوونى دواى دیدار و گفتوگۆکان، تاوه‌کو ئێستا ئه‌و پرسه لاى ئێمه به کراوه‌یى ماوه‌ته‌وه، له‌ڕاستیدا دواى ئه‌و کۆبوونه‌وانه کۆبوونه‌وه‌ى خۆمان ده‌که‌ین".
رێبوار حه‌مه‌د، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد کۆبونه‌وه‌یه‌کى باشیان کردووه‌و ته‌وه‌رى سه‌ره‌کییان مه‌سه‌له‌ى په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کانى نێوانیان بووه، "له‌و رووه‌وه هه‌م لاى ئێمه وه‌کو کۆمه‌ڵ و هه‌م لاى پارتى ئه‌و نیه‌ت و ئیراده‌یه هه‌یه که په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کانمان ببه‌ینه قۆناخێکى باشتر له‌وه‌ى که له رابردوو هه‌بووه".
هاوکات، مه‌حمود محه‌ممه‌د، وته‌بێژى پارتیى دیموکراتى کوردستان کۆبوونه‌وه‌که‌ى به "به‌سوود و چڕ‌وپڕ" ناوبرد و رایگه‌یاند، تاوتوێى بابه‌ته هه‌نووکه‌ییه‌کان و په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانیان کردووه.
وته‌بێژى پارتى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد "په‌یوه‌ندییه‌کانى ئێمه و کۆمه‌ڵى ئیسلامى تازه نییه، له‌وانه‌یه هه‌وراز و نشێوى به‌خۆیه‌وه بینیبێت، به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌ته‌کاندا په‌یوه‌ندى هه‌ردوولامان هه‌وڵمان داوه باش بێت. هه‌وڵیشمان داوه و له‌مه‌ودواش ئه‌و هه‌وڵه ده‌ده‌ین که په‌یوه‌ندییه‌کانمان جیابکه‌ینه‌وه له په‌یوه‌ندى حیزبه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات".