بەغدا گەشبینە بەوەی ھەرێم نەوتەکەی ڕادەست بکات

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

وەزارەتی نەوتی عێراق گەشبینی خۆی نیشاندا کە ھەرێمی کوردستان رۆژانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رادەست بکات.

سامر غەزبان وەزیری نەوت لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە ئێستادا ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە ھەناردە دەکات لە کۆتایی ئەمساڵیشدا رێژەکە دەگەیەنێتە ٥٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت.

باسی لەوەشکرد، گەشبینن بەوەی ھەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە ھەناردەکردنی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەپێی یاسای بودجەی عێراق.

بەپێی یاسای بودجە دەبێت ھەرێمی کوردستان رۆژانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکات، تا بەغدا تەواوی بەشە بودجەکەی بۆ بنێرێت کە کۆی گشتی لەمساڵدا دەگاتە نزیکەی ١٠ ترلیۆن دینار.

بەڵام لە یاسای بودجەدا ناردنی موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە نەبەستراوەتەوە بە ناردنی نەوتەوە و ئەگەر ھەرێم پابەندیش نەبوو بەغدا دەبێت پارەی پێویست بۆ موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە بنێرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار