ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بەفەرمی ھەڵوەشێنرایەوە

5 ساڵ لەمەوپێش




ھاوڵاتی

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رەزامەندی نیشاندا لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری کە ساڵی رابردوو لەلایەن بەرھەم ساڵحەوە دامەزرێنرا.

رزگار حەمە محێدین ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لەسەر داوای ئەنجومەنی حزبەکە و بەپێی یاسای حزبە سیاسییەکان رەزامەندیان لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی حزبەکە دەربریوە.

ساڵی رابردوو بەرھەم ساڵح دامەزرێنەری حزبەکە چووەوە ناو ریزەکانی یەکێتی و بەشێک لە دامەزرێنەرو ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی حزبەکە داوایان لە کۆمسیۆن کرد بەفەرمی حزبەکە ھەڵبوەشێنێتەوە.

دواتر بەشێک لە سەرکردەکانی  حزبەکە جیابونەوە و بەسەرۆکایەتی ئارام قادر حزبێکی دیکەیان دروستکرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار