عارف تەیفور: یەکێتی بەتەنھا داوای یەک پاکێجی دەکات

5 ساڵ لەمەوپێش




ھاوڵاتی

عارف تەیفور ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، یەکێتی بەتەنھا و لە لای خۆیەوە داوای یەک پاکێجی دەکات و ئەوان وەک پارتی کێشەی ھەرێم و کەرکوک بەغدا بەیەکەوە نابەستنەوە.

دوای سەردانیکردنی کۆنسولخانەی ئێران لە سلێمانی، عارف تەیفور بە رۆژنامەنوسانی وت "کێشەکانی ھەرێم و کەرکوک بەغدا سێ کێشەی جیاوازن، ئێمە رێککەوتووین لەگەڵ یەکێتی ١٨ی مانگ کۆبوونەوەی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بێت و سەرۆکایەتی پەرلەمان ھەڵبژێردرێت، ھیوادارین ئەوە ببێت و دواتریش کێشەکانی تر لە کێشەی کەرکووک و کێشەی بەغدا دەتوانین باسی بکەین".

لە بارەی بەشداریکردنی کۆمەڵ لە حکومەت، عارف تەیفور رایگەیاند، ئەگەر حەزیان لێبێت بەشداری بکەن ئەوە ئەوان مانعیان نییە و پێشوازییان لێدەکەن.

رۆژی پێنجی ئەم مانگە پارتی و یەکێتی دوای چەندین کۆبوونەوە رێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان و کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار