عادل عەبدولمەھدی: بوونی بنکەی سەربازی بیانی لە عێراق رەتدەکەینەوە

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بوونی بنکەی سەربازی بیانی لەسەر خاکی عێراق رەتدەکەنەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی نوسینگەکەی، عادل عەبدولمەھدی لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمریکا بە وەکالەت، سوربوونی عێراقی لەسەر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا دوپاتکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت رێککەوتنەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش و مەشقکردن بێت بە ھێزە عێراقییەکان نەک ھیچ شتێکی دیکە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار